دەقی پەیامی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران:
بە داخەوە کاک جەلیل گادانی کەسایەتی دیاری ڕێگەی کوردایەتی و ئازادیخوازی کۆچی دوایی کرد. کاک جەلیل گادانی نزیک بە حەوت دەیە ژیانی خۆی تەرخان کردن بۆ خزمەت بە خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد لە کوردستانی ئێران و خەباتی ڕەوا لە بەرانبەر ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندەکان لە ئێراندا. کاک جەلیل گادانی هەمیشە باوەڕی وابوو نابێ لە گەڵ دەسەڵاتی ئاخوندەکان لە ئێران ووت وێژو دانوستان بکرێ و باوەڕی بە خەباتی شێلگیرانە بۆ گەیشتنی کورد بە مافەکانی بوو، هەروەها باوەڕی وابوو، ڕوخانی یەکجاری دەسەلاتی دیکتاتۆری لە ئێران چارەسەرێکی بنەڕەتیە.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران کۆچی دوایی کاک جەلیل بە زیان بۆ جوڵانەوەی مافخوازنەی کوردستان و شۆڕشی ڕەوا لە بەرانبەر دەسەڵاتی ئێران دەزانێ. بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی تێکۆشەری دێرینی گەلی کورد، بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی و سەرکردایەتی سازمانی خەبات و تێکڕای هاوباوەڕانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی بە خانەوادەی کاک جەلیل و هەواڵانی لە حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕادەگەێنین و لە غەم وپەژارەیاندا بەشدارین.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران 16 ی گەلاوێژی 1399 کۆچی خۆری[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,501 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!