دەستی زۆر لەکارم بێت لەماڵم نەبێت.
زۆر ئیدیۆم لەسەر کارکردن هاتووە لەزمانی شیرینی کوردیدا وەک(ئیش شێرە دەستت پێکرد دەبێتە ڕێوی، ئیش کەرە دەبی لێخوڕی..تاد) لێرەش کارکردن هاتووە ئەگەر کارێکی قورسی وەک(گڵەبان و سەرسواق و دروێنە و گەڵاجاڕ و خەرمان گردکردنەوە و قرشە و کیشە گواستنەوە و ڕەشکەکێشان و کادین داکردن و خشت بڕین و دۆریخە هەڵدانەوە و شتڵ چاندن و...تاد) ئەوا بەهەرەوەزی و دەستە و کۆمەڵە زوو ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئه و خەڵکە زۆرەش پێویستە نیوەوڕۆ ژەمەخۆراکێکی باشی بۆ ئامادە بکرێت وەکو هەریسەی شینی حەسەن و حوسێن و نیسکێنەی خۆمان، لێرەدا(کار، ماڵ) بوون بەتەوەری ئیدیۆمەکە، کاتێک کۆمەڵێک کەس زبارەت دەکەن و کارێکت بۆ هەڵدەسوڕێنن زۆر زوو تەواوی دەکەن و دڵت پێی خۆش دەبێت، بەڵام کە هەموویان بێنە سەر خوانت نان و چێشتێکی زۆریان دەوێت و دابینکردنی ماندووت دەکات، بۆیە لەکوردەواریدا خۆزگە بەدەستی کاری زۆر براوە لەکاردا، بەڵام لە ناوماڵدا نا چونکە دەستی کاری زۆر خۆراک و ئالیکێکی باشی دەوێت و ماڵ لەبن دەردێنێت بۆیە کورد بەخۆزگەوە وتویەتی(دەستی زۆر لەکارم بێت لەماڵم نەبێت). [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 972 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!