دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە
چیرۆکێک لەسەر ئه و ئیدیۆمە هەیە دەگێڕنه و ە لە گوندی(قەمچوغە)ی قەزای(دووکان) ڕێوییەک بە مریشک و مراوی ئه و گوندە فێر دەبێت و ووردە ووردە خەریکە مریشک و پەڵەوەڕی ئاوایی تەواو قڕ دەکات و خاوەنی ئه و مریشکانەش دەستەپاچە دەبن لە ئاست نەمانی پەڵەوەڕەکانیان، ڕۆژێکیان جوتیارێکی خاوەن پەڵەوەڕ دەچێتە ناو گەوەڕێکی ئاژەڵەوە سەیر دەکات دوو کەوڵە ڕێوی بەدیوارەکەوەن، کەچی ئه و تەنیا یەک کەوڵەڕێوی هەیە، نزیک دەکەوێتەوە بۆی دەردەکەوێت یەکێکیان زیندووە و خۆی هەڵواسیووە، بۆ تاقیکردنەوە خۆی دەداتە خەتی گێلی و جێی دەهێڵێت و بەدواداچونی بۆ دەکات، بۆی دەردەکەوێت ڕێوییەکە لەشەودا کەوڵەکەی تەنیشت خۆی جێ دەهێڵێت و دەچێتە ڕاو و بەیانیانیش وەکو خووی پێووە گرتووە، دەچێتەوە لای کەوڵەکە و خۆی دەکاتەوە بە کەوڵی دووەم به و جۆرە فێڵە له و ماوەیە له و دێیە دا توانیویەتی خۆراکی خۆی دابین بکات، ئینجا ئەوە بووە بەیەکێک لە ئیدیۆمە دیارەکانی باشوری کوردستان و بەکەسێکی فێڵبازی کلاوچی ساختەچی دەوترێت(دەڵێی ڕێوی قەمچوغەیە).[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,040 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!