وەک زیوانی تاڵە
زیوان، ڕوەکێکی زستانییە لەگەڵ دەغل و دان گەشە دەکات ولەپوشپەڕدا تۆوێکی مەیلە و زەردی بۆرباوی شێوەی نزیک لە جۆ و گەنمە، لەدێرزەمانەوە لەگەڵ گەنم و جۆ دەڕوێت و بەئاستەم وەک گژوگیا و قەرسیل جیادەکرێتەوە، وەکو گەنم وجۆش گوڵ دەکات و پڕ دان دەبێت و کاریگەری خراپ دەخاتە سەر بەروبومی دانەوێڵەی گەنم وجۆ ، لەگەڵ داسی سەپاندا هاوشانی لاسکە گەنم و جۆ دەکەوێتە بەرداس و لەگەڵ سوارە و مەڵۆیان تێکەڵ دەبێت دەچێتە ناو گیشە و سەرخەرمان و دوای بە جەنجەڕ کوتانی خەرمان و شەن و کەوکردنی هێشتا لەناو ڕەوسەی سوری خلەوخەرماندا لەگەڵ دەنکە گەنم و جۆ دا دەمێنێتەوە، دوای بژارکردنیشی لەلایەن کابانانەوە و کولاندنی گەنم وەکو دانوڵە لەکاتی خواردنی ئه و دانوڵەیە دەکەوێتە بەرددان و ناو زاران تامێکی تاڵ تێکەڵی ئه و گەنمە شیریینە کاربۆهیدارتییە دەکات، لەکتێبی پیرۆزی(ئینجیل)یش وەکو دوژمنی گەنم ئاماژەی پێدراوە.
بەکەسێک دەوترێت کە بڕکی تاڵ بێت و کاری نابەجێ و ناڕێک و گفتاری ناشیرن و کاری قێزەون و زەق و ناجۆر و ناپەسند و تێکدەرانە و نەشیاو بکەن و دەبنە مایەی نیگەرانی و دڵتەنگی و دڵەڕاوکێی خەڵک به و جۆرەکەسانە دەوترێت(وەک زیوانی تاڵە).[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 928 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!