بەخێرا گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە.
لەناوچەکانی کوردستان بەشێوازی جیاواز دەوترێت وەک(بەخێری گوڵەگەنمەکی.... یان بەخێرا.... یان بەهۆی.... یان لەسایەی گوڵەگەنمەکی... تاد)، ئاودێری دێمەکاران خوایە، گەنمی زەوی پشتئاو بە بارانێ ئاو دەدرێت و زەوی بەرئاویش بە کارێز و جۆگە و ئەستێرە و بیران ئاو دەدرێت، چ باران و چ ئاودێرییەکە هەر بۆ گەنم ئاودانەکەیە، کەچی له و نێوەندەدا گوڵە زیوانەکانیش هاوشێوەی گوڵەگەنمەکان ئاو وەردەگرن و دەخۆنەوە.
ئەمە بووە بە ئیدیۆم و بەمەبەست بەکاردەهێنرێت بۆ کارێک کە تایبەتمەندە بۆ کەسێک دەردەچێت و لەبەرخاتری ئه و هاوشێوەکانی بگرێتەوە، زۆرجاران کیژێک حەزی لە کوڕێک کردووە بەهۆی کوڕەکەوە چێشتێکی خۆشی بۆ خوشکەکانی کردووە یان بردووە، یان کوڕێک دڵی بۆ کچێک چووە بە هۆیەوە تانکەری پڕ ئاوی بۆ گەڕەکە بێ ئاوەکەیان بردووە به و جۆرە کارانە دەوترێت(بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە).[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,949 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!