چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچاوانێ، چاو قایم، بێ چاو وڕوو...تاد) هەڵبەت هەموو ئیدیۆمانە لە کۆمەڵگای کوردیدا بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت، لێرەدا چاوی بویتەوە لەوەوە وەرگیراوە هەندێک لە ئاژەڵان و پەڵەوەران بۆ ماوەیەک دوای لەدایکبونیان چاویان نەکراوەتەوە، پاش ماوەیەک ئینجا چاویان دەبێتەوە و دەوروبەری خۆیان دەبینن، ئەوە بۆ مرۆڤ بەکاردەهێنرێت کاتێک مرۆڤێک لەقۆناغێکی پێش خۆی زۆر زانتر بێت و نەتوانرێت فێڵ و گاڵتەی لەگەڵ بکرێت دەوترێت فلانەکەس چاوی بویتەوە واتە ووریا و شارەزا بووە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 576 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!