ئەم کتێبە لە (27) وتاری جیا جیای بواری گەشەپێدانی مرۆیی پێکهاتووە، نووسەر لە زۆرێک لە وتارەکان هەوڵی داوە بەشێک لە ئەزموونی ژیانی کەسیی خۆی تێکەڵ بە بابەتەکان بکات، هەر ئەمەشە وای کردووە کتێبەکە لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی گرنگییەکی بەرچاوی پێ بدرێ.
جیاوازییەکی تری ئەم کتێبە لەوەدایە، کە خوێنەر دەتوانێ لە ماوەی چەند کاتژمێرێکی کەمدا تەواوی کتێبەکە بخوێنێتەوە، چونکە نووسەر هەوڵی داوە بە چەند وشەیەکی کەم، زۆرترین مەبەست بگەیەنێتە خوێنەر، ئەمە جگە لەوەی کە هەوڵی داوە زمانێکی زۆر سادە لە نووسینی وتارەکاندا بەکار بهێنێ.
ئەم کتێبە ئاڕاستەی خوێنەر بەرەو ڕووی ئیجابیی شتەکان دەبات و دەیەوێ خوێنەر لە هەر شتێکدا جوانییەک بەدی بکات، چونکە نووسەر باوەڕی وایە تەنانەت شتە سلبییەکانیش خاڵی جوانیان لەخۆ گرتووە.
Նշում: PDF ֆայլի համար այս գրքի չէ, խնդրում եմ օգնել Kurdipedia ստանալ այս ֆայլը! ՈՒղարկել գրքույկ Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,364 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!