ڕۆژێکیان خوێندکارەکانم دایان نیشاندم و گوتیان دەبێت ئەم کتێبە بنووسیت. دەیانویست خەڵکی بتوانن دەستیان بە کارەکانمان بگات تاوەکو ژیانیان باشتر بکەن. نووسینی ئەم کتێبە کارێک بوو دەمێک بوو دەمویست بیکەم، بەڵام لەوکاتەوە بوو بە کاری سەرەکیم.
کاری من جۆرێکە لە نەریتێکی دەروونناسی، هێزی باوەڕی خەڵکی پیشان دەدات. لەوانەیە ئاگادار بین لەو باوەڕانە و لەوانەشە نەبین، بەڵام هەرچۆنێک بن، کاریگەری زۆر دادەنێن لەسەر ئەوەی چیمان دەوێت و ئایا بەدەستیان دەهێنین یان نا؟ ئەم نەریتە ئەوەش پیشان دەدات کە بچووکترین گۆڕانکاری لە باوەڕی مرۆڤدا، کاریگەری گەورە دروست دەکات.
لەم کتێبەدا فێر دەبیت چۆن باوەڕێکی بچووک دەربارەی خۆت –باوەڕێک کە ئێمە لە توێژینەوەکانماندا دۆزیومانەوە- دەبێت بە ڕێنیشاندەری بەشێکی زۆری ژیانت. لە ڕاستیدا بە هەموو ژیانتدا بڵاودەبێتەوە. لەم ئەقڵییەتەدا بەشێکی زۆری ئەوەی بە کەسایەتی خۆتی دەزانیت، نامێنێت. هەرچی ڕێگریت بکات لە گەشەکردن و بەکارهێنانی تواناناکت نامێنێت.
Նշում: PDF ֆայլի համար այս գրքի չէ, խնդրում եմ օգնել Kurdipedia ստանալ այս ֆայլը! ՈՒղարկել գրքույկ Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,086 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!