سکرتێرە 22
گۆتم : ڕەحمەت لەبابت ئەمن چێری بەخێو دەکەم، دەواجینم دانایە، ئاخر سبەینێ نارێن ئەو عەلەفەت لۆچ کڕی ! گۆتی : تەرتیبکە ڕەعمەت لەبابت، کوونەکی ببینەوەو تێی پەستە ! گۆتم : وەڵلا برا ئەو ئیشە بەمن ناکرێ، کوو پارەت دایتە مام عەوڵای ئەوها بڕۆ لێی وەگرەوە، وەزارەتی منیش تێوەرمەدە..!
بەجێمهێشت و چوومەوە کن زێخەی، گۆتم : وەرە تێمبگەینە ئەو شین و واوەیلایەی لۆ لۆ مام عەوڵای دەکەی ؟ گۆتی : وەڵلا عەوڵا پیاوەکی باش و بەڕێزە، لەگەمنیش زۆر کۆک بوو لە وەزارەتی لۆیێ سووم لێیە ! گۆتم : یەعنی هیچتان لەبەینێ نیە، گۆتی : نا بەسەری توو، گۆتم : بەسەری سەی، ئەوجە لۆ بەسەری من..! لەو قسانە دابووین کارمەندەک هاتە دەرێ و گۆتی : کێ خزمی جەنابی وەزیریە، بابێ ! گۆتم : ئەمن وەزیرم فەرموو ! کابرا تەماشایەکی کردم و گۆتی : ئەتوو وەزیری ؟ گۆتم : بەرێ، گۆتی : ئەدی ئەو زەلامەی لە ژۆرێ پڕی بنەخۆی کردیە چیە ؟ وەکی کابرا ئەو قسەی کرد شەریف مل تڕتڕۆک لە قریتەی پێکەنینێی داو گۆتی : خەرک لەدەوی دێتەوە، بەران عەوڵا پارەی منی لەقوونی هاتەوە..! گۆتم : دەکرێ ئەتوو بێدەنگ بی ! گۆتی : ناهەقم مەگرە، عەوڵا هەشتا وەرەقەی چاو کەسکی لێخواردیمە ! گۆتمە کارمەندەکەی وەڵلا برێم چ، ئەوەی ژۆرێ وەزیر نیەو پاسەوانی وەزیریە، کابرا گۆتی : بەڕاست ؟ گۆتم : ئەرێوەڵلا، گۆتی : ئەدی لۆ ئەوها گووی گەورەیە، وەڵلا دەنا ئەمە بە گێرەی گووەکەی گۆتمان سەتاسەت وەزیرە..!
یەکەمجارە گێم لێبی وەزیراتی بەگووی بپیورێ و بناسرێتەوە، لۆیێ گۆتم : جارێ لەهەندێ گەڕێ و پێمان برێ عەوڵا کووە ؟ گۆتی : وەڵلاهی باشبوو زوو هیناتان، دەنا سندانی گەیشتبووێ، فریای کەتین و مەعیددەمان شووشت، وا بەرەو باشی دەچی..! زێخەو ژنەکەی مام عەوڵای پێکەوە دەستیان بە هەلهەلە لێدانێ کرد، وەکی ژنی مام عەوڵای دیتی زێخەش هەلهەلەی لێدا، هەلهەهلەکەی بڕی و ڕووبووە تیتیکی زێخەی و لوولیدا، بووە هەرایەک نەبیتەوە، دوو سێ ژن لەماری عەوڵای زێخەیان لەبن دەست پێیێ خۆنا، ئێکیان نەعلە ئیسفەنجەکەی لەپێکردەوەو لەسەپشتی دانیشت و بەنەعلان وەرگەڕا قوونی زێخەی، بڕواتان هەبی زێخە چوونکە گۆشتن و خڕوپڕو قوونەستوور بوو، شرپەی ئەو نەعلانە ڕۆژە ڕێیەک دەڕۆیی، زیڕو هۆڕی زێخەی لەناو تەواری دەنگی دەداوە، بەچار پێنج زەلامان خەریکبووین هەتا زێخەمان لەبەر دەستی ئەو ژنانە دەریناو گازی جەعۆم کرد و گۆتم : زێخەی ببە دەرێ و قورتاریکە، جەعۆ گۆتی : ئەمن بەخۆم وادەمرم کێ ئەمن قورتارکا..! گۆتم : لەوغەی مەکەو بیبە دەرێ، باشبوو جەعۆ بەگێی کردم و لەگە زێخەی ڕۆیی، چووم گازی یەک دوو پۆلیسانم کردو گۆتم : خێرتان دەگاتێ وەرن ئەو ژنانە ببەنە دەرێ، باشبوو پۆلیسەکان هاتن و ئەو ناوەیان چۆلکرد..
وەکی شەڕەکە کوژاوە کارمەندەکە هاتەوەو گۆتی : جەنابی وەزیر ئەگەر ئەو دەرمانانەی لۆبینن مەمنون دەبین، کاغەزەکەم لێوەرگرت و گۆتم : دەبی مام عەوڵا وەها زوو دەربچی، گۆتی : وەڵلا وا ئاوی مغەززی لەسەرە، ئەو دەرمانانەی لۆبینن و وەکی ئاوەکەش تەواو بوو بیبەنەوە، گۆتم : زۆر باشە دەستەکانت خۆشبی، چوومە دەرێ دەرمانەکان بکڕم، جەعۆ هاتەوە، گۆتم : چت لە زێخەی کرد، گۆتی : وەڵلا سواری تڕومبێلەکەی بوو و بە گریان ڕۆیی، گۆتم : باشە ئەتوو کێڕان خەبەری زێخەت دا، دیتت چ هەرایەک قەوما ؟ گۆتی : ئەوە جارێ لێ لێیە هێشتا لۆلۆ مایە..!
مایتی [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,086 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!