لەمیعە موراد عەلی (بووکەکەی مەندەلی) کێیە؟
لە سەرەتای جەنگی نێوان (ئێراق - ئێران) و لە ڕۆژی (26-02-1983) کچە کوردێکی تەمەن (16) ساڵ وەک هەموو کچانی تر خەونی بوون بە بووکی هاتە دی و جلی بوکێنی پۆشی و لە ناوەڕاستی یٔاهەنگێکی کوردەواری شارەدێی مەندەلی بە بزەی سەر لێوەکانیەوە سڵاوی لە یئامادەبووانی ئاهەنگەکە دەکرد، لەناکاو فڕۆکەیەکی یئێرانی ساروخێکی ئاراستەی ناوەڕاستی ئاهەنگەکە کرد و کردی بە گۆڕستانێکی بچووک، لەم بۆردوومانەدا چەندین ئامادەبووی ئاهەنگەکە هەر لەوێ گیانیان سپارد و لەمیعەی گەنجیش هەردوو دەست و هەردوو قاچی پەڕی، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەی (الکرامة) ی شاری بەغدا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بە دنیایەک ئاواتەوە گیانی سپارد، یٔێستاش لە دەروازەی شارەدێی مەندەلی پەیکەرێکی بۆ درووستکراوە بەناوی (عروس مندلي - بووکەکەی مەندەلی) و هەروەها چەندین شەقام و قوتابخانە و باخچەی گشتی بەناوەوە کراوە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 715 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!