دەروازەیەک بۆ خوێندنی شەریعەتی ئیسلامی
پ.د.مصطفی ابراهیم زەڵمی
وەرگێڕانی : عبدالصمد محمد خەیلانی
ئەم کتێبە باس لەم بابەتانە دەکات:
- پێناسەی شەریعەت و فیقه و قوڕئانی پیرۆز و ئەحکامەکانی، و پەیوەندی نێوان شەریعەت و فیقهی ئیسلامی و یاسا.
- پێناسە و گرینگی فەرموودە و ئەرکەکانی.
- حوکمی شەرعی سەپێنراو (التکلیفي) و دانراو (الوضعي).
- سەرچاوە ڕوونکەرەوەکان (پاشکۆییەکان)ی حوکمی شەرعی، گوێزەرەوەکان وەک: کۆدەنگی زانایان و داب و نەریت، پێشینەکانی دادوەریی و شەریعەتی نەتەوەکانی پێشوو و، سەرچاوە عەقڵییەکان وەک: قیاس و بە چاکزانین و بەرژوەندی و کردنەوە و داخستنی ڕێگاکان و مانەوە وەک خۆی (الاستصحاب).
- فیقه و زانایانی فیقهی و کۆشش (الاجتهاد) و تەقلید.
- فەلسەفەی هەموو جۆرەکانی خواپەرستیی.
- مامەڵە داراییەکان وەک: گریبەست و مافە داراییەکان و پابەندبوونی دارایی.
- شایستەبوون و بەربەستەکانی و کاروبارەکانی خێزانیی وەک: مارەبڕین وجیابوونەوە.
- تاوان و سزاکان و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و ئەحکامە دەستورییەکان، ئەحکامە کارگێرییەکان.
- ڕێگاکانی سەلماندن لەبەردەم دادگا.
- ڕاڤەکردنی چەند نموونەیەک لە ڕێسا فیقهییە گشتگیرەکان.[1]