عەدێ و مەدێ 22
ئێک لە پۆلیسەکان گۆتی: کاکە ماندی نەبن! گۆتمان: سەرچاو، فەرموون! گۆتی: زەلامەکمان گرتیە، گۆلکەکی دزیە، تازە لە مەرکەزی تەلەفۆنیان لۆ کردین، دەوجە ئەنگۆ لەگەرمان وەرن بچینە مەرکەزی، بزانن گۆلکەکەینگۆ نیە، ئەگەر هەوە هەتا حساب و کتابەکی لێ بکەین! مەدێ گۆتی: عیساب و کیتابی لۆ چیە، ئەگەر گۆلکەکەی مە بی، دەیهینینەوە و خلاس و بڕاوە! پۆلیسەکە گۆتی: لۆ ئەنگۆ وەتێدەگەن ئیشی حوکمەتی ئەوها ئاسانە، سەری گوریسی بگری و گۆلکی ببەیەوە، بابە ئەوە هەزار سین و جیمی تێدایە! عەدێ گۆتی: دەبا جارێ بچین گۆلکەکەی ببینین، ئەوجە هەنگی لێکدی دەپێچینەوە، گۆتم : جەماعەت ئەمن خواحافیز، ئەو مەسەلە هیچ پەیوەندی بەمن دانیە! پۆلیسەکە گۆتی: وەرە نەڕۆی، هێشتا سین و جیمی توو مایە لەگەر گۆلکەکەی دی! گۆتم: کیهان گۆلک، گۆتی: گۆلکی ساحێب مانتۆڕی، پەڕاومان لۆ ویش کردیتەوە و ئەویشمان ڕەوانی مەرکەزی کرد، گۆتم: یاڕەبی خوایە ئەو بەرایە چیە تووشی من بوو، هەونکە برێ ئەمن نەکردی و نەخواردی و لە سمێران مەیی!
چووینە مەرکەز شورتەی، پۆلیسەک لە پێش دەرکەی دانیشتبوو، نەینۆکەک و مووکێشەکی پێبوو، دیاربوو مووی زیادی لە ڕوومەت و چەنەگەی دەردەهینا! گۆتم: سەلامو عەلێک! گۆتی: عەریزە نووس لەوبەریە! گۆتم: عەریزەی نانووسم، بە دوو گۆلکی داهاتیمە، عەدێ گۆتی: ئەمە جەماعەتی گۆلکینە کاکی پۆلیس! پۆلیسەکە گۆتی: ئا ئێ ئێ، دە بڕۆنە ژۆری ڕەقەم شەش، خۆ سیلاح و میلاحتان پێ نیە؟ عەدێ و مەدێ گۆتیان: بەرێوەڵلا سەر و دەبانچەمان پێیە! پۆلیسەکە هەستاوە و گۆتی : دەبینن لێرە دانێن و سەر و کارت ببەن!
عەدێ و مەدێ دەبانچە مشک کوژەکانیان دانا و چووینە ژۆرێ، لە ژۆری ڕەقەم شەش گەڕاین و دیتمانەوە، پۆلیسەکی زمتەستووری سمێر تاشرای لە پێش دەرکەی ڕاوەستابوو، هەن قەرەو بوو، پشی لێ هەرما بوو، بە دەستڕەکی شینی خەتخەت ئارەقەی دەستڕیەوە، عەدێ گۆتی: خەپۆی برا کوی؟ پۆلیسەکە گۆتی: هەلە و مەڕعەبا، فەرموون! مەدێ گۆتی: بڕۆ بە معاونی برێ جەماعەتی گۆلکی هاتینە! پۆلیسەکە لە قریتەی پێکەنینێی دا و شەپەکی لە چۆکی ڕاستەی دا و گۆتی: گۆلک ئەنگۆ خۆش! مەدێ گۆتی: یەعنی چ ئەمە خۆش؟ پۆلیسەکە سەری لەبن گێی مەدێی نا و گۆتی: معاون هاویشتیە ناو پیکابەکی و لوولی دا!
مایتی.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 668 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!