عەدێ و مەدێ 43
چووینە ژۆرێ بەڕێوەبەری، دۆر و زوڕنا وەها گەرمی کردبوو، ئاگری لەو ژۆرەی بەردابوو، تیپی مۆسیقای هەر دەوری نەما، هەمووی ڕوویان لە دۆر و زوڕنا کرد، هەر بابایە هەردەپەڕی و چەپرەی لێدەدا، بەڕێوەبەر لە خۆشیان شاگەشکە ببوو، وەلحاسر دۆر و زوڕنا دەکری خۆی کرد، بەران چ دکرەک، دەوری چل دەققەکی بەردەوام بوون، بەڕێوەبەری ئیشارەتی داو گۆتی: ڕایگرن! ئەو دوو زەلامە وەها گەرم ببوون، بە زێی کەرەکێش سارد نەدەبوونەوە، ئاخیری بەهەزار دەردەسەری ڕایانگرت، بەڕێوەبەری دەستی دا چەقووی و کێکی شەق کرد، بووە فیت و هۆڕ و چەپرە لێدان، کێک دابەش کرا و هەرکەسە و لە ڕاستەخۆ دەیخوارد، بەڕێوەبەر سەری برند کرد و گۆتی: ئەرێ ئەوە کێ ئەو دۆر و زوڕنایەی هینابوو؟ کابرایەکی ماستاوچی لەوسەریڕا خۆی هەردایێ و گۆتی: ئەمن هینابووم کاک دختۆر! لێ وەجواب هاتم و گۆتم: دکتۆر لێیان بپرسە بزانە کێ ئەوانەی هینایە؟ دکتۆر سەری برند کرد و تەماشا منی کرد، گۆتی: ئەتوو لێرە چدەکەی و کێی جەنابت؟ گۆتم: ئەمن موڕاجیعم و ئەو دۆر و زوڕنایەش ئەمن هینایتم، ئەو کابرایەش ڕاست ناکا کە دەرێ ئەمن هینایتم! بەڕێوەبەر گۆتی: ئەوجە ئەتوو چیشت بە عید میلادی من دابوو، هەتا دۆر و زوڕنای بینی؟ گۆتم: ئەوە نەخۆشەکمان دەردەچوو، برایەکانی دۆر و زوڕنایان هینابوو، ئیدی کە دیتم عید میلادی تووە، گۆتم وەرن بڕەکی لۆ بەڕێوەبەری لێدەن! گۆتی: زۆر سوپاس و دەستخۆش، مەمنونم! گازی ئێکەکی کرد و گۆتی: سەت دۆلاری بینە و بدە ئەو دوو زەلامەی! گۆتم: وەڵلا بەوەندەی ڕازی نابین، بەڕێوەبەر گۆتی: ئەدی چەندتان دەوێ، قاتی نارێی دە وەرەقە! گۆتم: ناوەڵلا، بەران لە دەرکەی کێشەک دروست بووە و هەر دوو برای نەخۆشەکەمان گیراینە، بەشکو بەریان دەی! گۆتی: خێرە لۆ گیراینە؟ ئەمنیش بەسەرهاتەکەم لۆ گێڕاوە، ئەویش گازی مدیر ئیدارەی کرد و گۆتی: بڕۆ ئەو کێشەی حەل کەو با ئەوانە بڕۆن!
باشبوو ئیشەکە چارە کرا و مەدێمان هاویشتە ناو کۆستەری و بەڕێکەتین، دیسان بە پاردان جێبمان بەئیش هێخستەوە و سوار بووین و بە دنگ و هۆڕی دۆر و زوڕنای لە خەستەخانەی چووینە دەرێ، وەختەکی کۆستەر چووە ڕێیەکی دی و نەچۆوە لای مارێ! گۆتمە ئەسکەندەری ئەوە کۆستەر کێوە دەچی؟ گۆتی: دەچینە کن خاری! گۆتم: لۆ؟ گۆتی: دەچین سەلامەکی لێدەکەین و با مەدێش خاری ببینی، گۆتم: بابە بگەڕێنەوە عەیبە، خۆی دەبی خار بێتە کنەوی، نەک ئەو بچتە کنەوی! ئەسکەندەر گۆتی: دە فەرموو دەی، دەزانی گەورەترین کێشەی توو چیە؟ گۆتم: چیە؟ گۆتی: گەورەترین کێشەی توو ئەوەیە، ئەتوو تێناگەی، ناشتەوێ تێبگەی، کەسیش نیە تێتبگەینی!
مایتی.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 740 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!