عەدێ و مەدێ 44
ئەعسابم لە ئەسکەندەری نەما، گۆتم: ڕاگرە لێرە ڕاگرە! ئەمن دێمە خوارێ و دەچمەوە مارێ، شێت بوویمە، خوا لێی گۆڕیمە وەگەنگۆ کەتیمە، بچمەوە ناو مار و مندایم خۆم سەت قات باشترە! ئەسکەندەر گۆتی: ئاخر وەکی دەرێم تێناگەی توڕە دەبی! گۆتم: لۆ تێناگەم بابە، قابیلە ئەنگۆ باسی عیلمی زەڕڕەی دەکەن! گۆتی: ئەگەر تێگەیشتبایی دەتزانی ئەمن بەس جێبە قووتەی ڕابگرم دەکوژێتەوە، جەنابت بێتە خوارێ و بڕوا، کێ پاردا؟ گۆتم: برێ ئەمنتان لۆ پاردانێ هینایە؟ گۆتی: دەکرێ برێم بەرێ، دەشکرێ برێم نەخێر، دوایێ دەچیەوە مارێ چدەکەی، دەچینە کن خاری خۆشترە، بەشکوو یەک دوو لاقە مریشکی دەڕنێنینەوە! گۆتم: دیارە ئەتوو ڕاناگری، شەرتبی خۆ لە تڕومبێلی فڕێ دەدەم! وەکی ئەو قسەم کرد ئەسکەندەر ترسەکی لێنیشت، لۆیێ مۆبایلی دەرینا و تەلەفۆنی لۆ عەدێی کرد، گۆتی: ئەو کۆستەرەی ڕاگرن، دوو قسەم هەیە! هەندەی نەبرد کۆستەر ڕاوەستا، عەدێ دابەزی لۆلایمە هات، دیتم کامۆش بە خۆو بە پارچە بۆڕیەکی ئاوێ بە دووی کەتیە! گۆتم: تەواو ئەوجارە کامۆ هەموو ناوملانی من بە بۆڕیان شل و خاو دەکاتەوە!
عەدێ هات و گۆتی: ئەسکەندەر چت دەوێ، لۆ گۆتت ڕاگرن؟ ئەسکەندەر گۆتی: وەڵلا فەیلەسووفی ئاخر زەمان دەرێ لەگەرتان نایێم و دەچمەوە مارێ! عەدێ گۆتی: بەس بزانم دەچیەوە مارێ چدەکەی، لۆ لەگەمە نایێیە کن خاری؟ گۆتم: ئەمن هیچ ئیش و کارم نیمە بێمە کن خارتان، وەڵلا هەموو هەولێرم لەسە تاپۆکەن نایێم، ئەمن ئەوە ڕۆیشتم و خواحافیز، دەرکەی جێبە قووتەم کردەوەو هاتمە خوارێ! هەرچەند گۆتیان وەرە، مەڕۆ بەجێمان مێلە! گۆتم: وەڵلاهی ئەمن وەکینگۆ کۆیلە نیە، خارتان ئەگەر ئەنگۆ بوویستبایە، دەبایە چەند ڕۆژە مەدێ لە خەستەخانەیە سەرەکی لێدابا، نەک ئەنگۆ غاردەن و بچنەکنەوی! عەدێ سەرەکی بادا و گۆتی: هەتا ئەو زەلامە تێدەگا ئەمە هەموو لەبیرمان دەچی! کامۆ بۆڕی برند کرد و گۆتیە ئەسکەندەری بابی: بابۆ، پێت کووە هەتا بۆڕی بگرم لە تەپلی سەری دەم! عەدێ گۆتی: ئەرێ کامۆ، ئەوە چیە ئەتوو لەمە بوویە ڕامبۆ، بەڕاست و بەچەپ دەدەیە بەرێ! ئەسکەندەر گۆتی: عەدێ واز لە کامۆی بینە، زەلامەکی زۆر کەرە، بەخوا چ زەلامەکی بکوژی، چ پەرداغە ئاوەکی سندان کا! ئاوڕم لێنەدانەوە و دەستم لە تەکسیەکی ڕاگرت، تەکسی لە جێی خۆی ئیستاپی کرد، سێ چار تڕومبێل لە پشتی ئیستاپیان کرد و بووە هۆڕن لێدان، هەر خوا ڕەحمی کرد خۆیان پێک دانەدا، یەکسەر سواری تەکسیکەی بووم، سایەق تەکسیش پێی لێناو دەرپەڕی!
مایتی.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 664 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!