بەپێی ئاماری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان لە 23ی ئابەوە تا 23ی ئەیلول، لانیکەم 7 کۆڵبەر و کاسبکار لەسەر سنوور بە دەستی هێزەکانی پاسەوانی سنوری ئێران و تورک کوژراون.
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ناوی کۆڵبەرەکانی بڵاوکردەوە کە ئەمانەن: زانکۆ ئەحمەدی، زانست حەسەن نژاد، سرووش مەکاری، جەلال خزری، شەهرام محەمەدی، سەلاحەدین عوسمانزادە و حسەین خەندەپوور.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە کاسبکارە کوردەکان لە ناوچە سنورییەکانی سەردەشت، پیرانشار و چاڵدران لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوادا شەهیدکراون و 11 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردی دیکەیش هەر بە تەقەی هێزەکانی ئێران و تورک بریندارکراون.
دەوڵەتی تورکیا تا ئێستایش ئامادە نەبووە تەرمی یەکێک لە کۆڵبەرەکان بە ناوی شەهرام محەمەدی کە بە تەقەی هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە شەهیدکراوە، ڕادەست بکاتەوە.
هەر لە ماوەی مانگێکی ڕابردوودا لانیکەم 4 کۆڵبەر کە یەکیان منداڵیکە بە ناوی مانی هاشمی، بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە شاخەوە بریندار بوون.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,231 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!