دەقی بەیاننامەکە:
بەیاننامەی فراکسیۆنی پارتی لە ساڵیادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان
بە شانازییەوە یادی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەکەینەوە، کە خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان.
ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، کە لە 25ی ئەیلوولی 2017 ئەنجام درا، ڕۆژێکی نیشتمانیی شکۆدارە و شانازییەکی گەورەیە بۆ هەموو ئەوانەی بە بەڵێ، دەنگیان بۆ سەرکەوتنی دا.
لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا، بەڵێن بە سەرۆک بارزانی دەدەین تا بمێنین پێشمەرگەی ئەو ڕێیە دەبین کە ئەو بۆ گەلەکەی هەڵیبژاردووە، کۆڵنەدان و وەفای ئەو بۆ گەلەکەی دەنگی ئازادیخوازانی کوردی بە گوێی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و یار و نەیارانی گەلی کوردستان، گەیاند.
ئێمە وەک فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان هەردەم شانازی بەو دەستکەوتە مەزنەی گەلەکەمان دەکەین و بە ڕابەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی و بە پێشڕەویی پارتە نەتەوەییخوازەکەمانەوە، خەبات بۆ بەدیهاتنی دەکەین.
سڵاو بۆ هەموو ئەو کەسانەی بەشداربوون لە سەرکەوتنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان و دروود بۆ گیانی شەهیدانی کاروانی ڕزگاری و سەربەخۆیی کوردستان.
فراکسیۆنی پارتی
لە پەرلەمانی کوردستان[1]