دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی ڕۆژ ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و گوتی، یەکینەکانمان لە 02-01-2022 21:00، 2 جار لەدژی بارەگای پۆلیسی 75 کە گەڕەکێکی گەڤەڕیان داگیرکردووە، چالاکیان ئەنجامدا.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکراوە کە هێزەکانیان بە تەکنیکی نوێ لە دوولاوە بە بۆمبی دەستی لە پۆلیسی تورکیانداوە.
هەروەها گوتی، دوای چالاکیەکە داگیرکەران دەستیان بە هێرشێکی فراوان کردووە، بەڵام هێزەکانمان بێ زیان گەڕانەوە بۆ شوێنەکانیان.
ژنانی پرشنگی ڕۆژ هەروەها باسی ئەوەشیان کرد کە چالاکیەکە بۆ یادکردنەوە ساکینجە جانسز یەکێک لە دامەزرێنەرانی #پەکەکە#، فیدان دۆغان نوێنەری کەنەکە و لەیلا شایلەمەز ئەندامی تەڤگەری گەنجانی کورد ئەنجامدراوە، کە لە 09-01-2013دا لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا شەهیدکرابوون.
دەستپێشخەریەکە ئەوەشی باسکرد کە لە ناوچەی توشبای وانیش چالاکیان ئەنجامداوە و هێزەکانیان ئۆتۆمبێڵێکی پۆلیسی تورکیان سووتاندووە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,695 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!