دەقی پرسەنامەکەی تاهیری خەلیلی:
بنەماڵەی بەڕێزی کۆچکردوو دکتۆر مارف عومەر گوڵ
سڵاو و ڕێز
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و شاعیری هەست ناسک و مامۆستای زانکۆ و هاوڕێی لەمێژینەم دوکتۆر مارف عومەر گوڵم بیست، بەڕاستی کۆچی ئه و ئازیزە کەلێنێکی گەورەی خستە ناو زانکۆ و ئەدەبی کوردییەوە.
هاوڕێیەتی من و کۆچکردوو بۆ سەرەتای ساڵانی هەشتاکان دەگەڕێتەوە ئه و کاتەی کە من لەشاخ بووم و دکتۆر مارف شیعری خۆی بۆ دەناردم کە سروودی(کۆچی قوربانی وڵاتم، سووتەمەنی ڕێی خەباتم) یەکێکە لە شیعرەکانی جەنابیان.
لەناخی دڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاڕاستەی ئێوەی ئازیز و خزمان و هاوڕێیانی دەکەم و لە خوا دەپارێمەوە کە ڕۆحی پاکی دکتۆر مارف بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە ئێوەش ببەخشێت.
هونەرمەند و پێشمەرگەی دێرین
تاهیری خەلیلی [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,129 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!