Գրադարան Գրադարան
Որոնել

Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!


Որոնման ընտրանքներ





Ընդլայնված որոնում      Ստեղնաշար


Որոնել
Ընդլայնված որոնում
Գրադարան
քրդական անունները
Ժամանակագրություն միջոցառումներ
Աղբյուրները
Պատմություն
Այցելու Հավաքածուներ
Տուրիզմ
Որոնում:
Հրապարակումը
Տեսանյութ
Դասավորություն
Պատահական հատ.
Ուղարկել
Ուղարկել հոդվածը
Ուղարկել լուսանկար
Հարցում
Ձեր Կարծիքը
Հետադարձ կապ
Ինչ տեղեկություններ ենք պետք է!
Ստանդարտների
Օգտագործման պայմաններ
Նյութի Որակի
Գործիքներ
Օգտվողի մասին
Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
Հոդվածներ մեր մասին!
Ավելացնել Kurdipedia Ձեր կայքը
Ավելացնել / Ջնջել Email
այցելուներ վիճակագրություն
Նյութի վիճակագրություն
Տառատեսակներ Փոխակերպիչ
Օրացույցներ փոխակերպիչ
Ուղղագրության ստուգում
Լեզուներն ու բարբառները էջերում
Ստեղնաշար
Հարմար հղումներ
Ընդլայնել Kurdipedia-ն Google Chrome-ում
Թխվածքաբլիթներ
Լեզուներ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Իմ հաշիվը
Մուտք
Անդամակցություն!
Մոռացել եք գաղտնաբառը!
Որոնել Ուղարկել Գործիքներ Լեզուներ Իմ հաշիվը
Ընդլայնված որոնում
Գրադարան
քրդական անունները
Ժամանակագրություն միջոցառումներ
Աղբյուրները
Պատմություն
Այցելու Հավաքածուներ
Տուրիզմ
Որոնում:
Հրապարակումը
Տեսանյութ
Դասավորություն
Պատահական հատ.
Ուղարկել հոդվածը
Ուղարկել լուսանկար
Հարցում
Ձեր Կարծիքը
Հետադարձ կապ
Ինչ տեղեկություններ ենք պետք է!
Ստանդարտների
Օգտագործման պայմաններ
Նյութի Որակի
Օգտվողի մասին
Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
Հոդվածներ մեր մասին!
Ավելացնել Kurdipedia Ձեր կայքը
Ավելացնել / Ջնջել Email
այցելուներ վիճակագրություն
Նյութի վիճակագրություն
Տառատեսակներ Փոխակերպիչ
Օրացույցներ փոխակերպիչ
Ուղղագրության ստուգում
Լեզուներն ու բարբառները էջերում
Ստեղնաշար
Հարմար հղումներ
Ընդլայնել Kurdipedia-ն Google Chrome-ում
Թխվածքաբլիթներ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Մուտք
Անդամակցություն!
Մոռացել եք գաղտնաբառը!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Օգտվողի մասին
 Պատահական հատ.
 Օգտագործման պայմաններ
 Քուրդիպեդիայի արխիվագետներ
 Ձեր Կարծիքը
 Այցելու Հավաքածուներ
 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
 Տուրիզմ - ՔՈՒՐԴԻՊԵԴԻԱ
 Օգնություն
նոր նյութեր
Վայրեր
Էրզրում
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Աբու Հանիֆա Դինավարի
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Կենսագրություն
Բաբա Թահեր Օրյան
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
14-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Միքայելե Ռաշիդ
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Վիճակագրություն
Հոդվածներ
  526,799
Նկարներ
  111,078
Գրքեր pdf
  20,360
Կից փաստաթղթեր
  105,571
Տեսանյութ
  1,578
Լեզու
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,810
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,592
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,162
عربي - Arabic 
31,324
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,112
فارسی - Farsi 
10,517
English - English 
7,671
Türkçe - Turkish 
3,675
Deutsch - German 
1,785
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
խումբ
Հայերեն
Կենսագրություն 
23
Հոդվածներ 
16
Գրադարան 
9
Վկայիցն 
1
Վայրեր 
1
Կողմերը & Կազմակերպություններ 
1
Հրապարակումներ 
1
Պահեստարան
MP3 
324
PDF 
31,639
MP4 
2,600
IMG 
203,741
∑   Ընդհանուր 
238,304
Բովանդակության որոնում
Հոդվածներ
Քրդերի ու եզդիների մասին
Կենսագրություն
Ամինե Ավդալ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության...
Վկայիցն
Մահսա Ամինի
Վայրեր
Էրզրում
ئەفسانەی (ڕێبازی وەسفيی شیکاريی) لە ڕەخنەی ئەدەبی ئەکادیمی کوردیدا
Քուրդիպեդիան քրդական տեղեկատվության ամենամեծ բազմալեզու աղբյուրն է:
խումբ: Հոդվածներ | Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
Կիսվել
Facebook1
Twitter0
Telegram4
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber1
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail1
Copy Link3
Աստիճան Հատ
2 քվեարկել 4
Գերազանց
Շատ լավ
Միջին
Վատ
Վատ
Ավելացնել իմ հավաքածուների
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!
Նյութերի պատմություն
Metadata
RSS
Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
Փնտրել Google ընտրված տարրը.
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

ئەفسانەی (ڕێبازی وەسفيی شیکاريی) لە ڕەخنەی ئەدەبی ئەکادیمی کوردیدا

ئەفسانەی (ڕێبازی وەسفيی شیکاريی) لە ڕەخنەی ئەدەبی ئەکادیمی کوردیدا
ئەفسانەی (ڕێبازی وەسفيی شیکاريی) لە ڕەخنەی ئەدەبی ئەکادیمی کوردیدا
د. فوئاد ڕەشید

سەرچاوەکانی بواری میتۆدۆلۆژیای لێکۆڵینەوەی زانستی بە گشتی جەخت لە پێویستبوونی (ڕێباز = المنهج = Method)ێک دەکەنەوە کە لێکۆڵەر بەپێی ئه و ڕێبازە دیاریکراوەی کە گونجاوە لەگەڵ سروشت و جۆری بابەتەکەی لێکۆڵینەوەکەی ئەنجام دەدات.
هەڵبەتە میتۆدەکانی لێکۆڵینەوەی زانستی جیاواز و فرەجۆرن، بۆیە لێکۆڵەر لە هەڵبژاردنی میتۆدی کارەکەیدا، ڕەچاوی تەبایی و گونجاوی جۆری میتۆد و سروشت و ئامانجی لێکۆڵینەوەکەی دەکات.
ئاشکرایە لێکۆڵەری بوارەکانی ئەدەبناسيیش لەبەردەم هەمان هەلومەرجی هەڵبژاردنی میتۆدێکدایە بۆ لێکۆڵینەوەکەی، به و مانایەی لێکۆڵەری بواری ئەدەب و ڕەخنەیش، پێویستە میتۆدبەندییەک بۆ خۆی دیاری بکات، چونکە (هەر لێکۆڵینەوەیەک شوێن پێی میتۆدێکی زانستی هەڵنەگرێت ئەنجامێکی ورد و ڕۆشنی نابێت و خودی ئەم جۆرە لێکۆڵینەوانە، تەنها بریتی دەبێت لە کەڵەکەکردنی چەند زانیارییەک و لەڕووی چۆنێتییەوە شتێکی نوێمان پێنابەخشێت)[1].
لێرەوە گرنگی ئاماژەپێدانی لێکۆڵەری ئەدەب و ڕەخنە بە جۆری میتۆدبەندیی کارەکەی دێتە ئاراوە، خودی کردەی ئەم ئاماژەپێدانە لەلایەک پەیوەستە بە ئاستی هۆشمەندیی میتۆدگەرایی لێکۆڵەرەوە و لەلایەکی دیکەشەوە چەندە پەی بە جۆر و ئامانجی لێکۆڵینەوەکەی خۆی بردووە، تا جۆرە هاوسەنگیی و تەباییەک ڕابگرێت لە نێوان لێکۆڵینەوەکەی و جۆری ئه و میتۆدبەندییەی کە هەڵیدەبژێرێت.
ئەگەر لەم گۆشەنیگایەوە سەرنجێکی لێکۆڵینەوەکانی ڕەخنەی ئەدەبی ئەکادیمی کوردی بدەین بە تایبەت نامەکانی ماستەر و دکتۆرای بەشە کوردییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان دەبینین ئەم نامانە کە لە بواری بابەت و ژانری ئەدەبی جیاوازن، زۆربەیان لە ئاماژەدان بە (ڕێبازی لێکۆڵینەوە)کەیان نووسیویانە، ڕێبازی لێکۆڵێنەوەکەیان (ڕێبازی وەسفيی شیکاریی)یە و هەندێکیشیان دەستەواژەی (ڕێبازی مێژوویی)یان بۆ زیادکردووە، واتە (ڕێبازی وەسفيی شیکاریی مێژوويی).
جێی سەرنجە لێکۆڵینەوەکان کە سەر بە ژانری ئەدەبی جیاوازن و بوار و بابەتی جیاوازیان لەخۆگرتووە، وەک (وێنەی شیعريی)، (بنياتی ڕووداو کارەکتەر)، (نامۆیی)، (ئایینی)، (تەکنیکی گێڕانەوە)، … هتد، کەچی لێکۆڵەری ئەم نامانە هەر هەموویان نووسیویانە سوودیان لە ڕێبازی (وەسفيی شیکاریی) بینیوە!
بەڕاستی ئەم دیاردەیە جێی سەرنج و پرسیارێکی گوماناویشە، ئەرێ ئەوە چ میتۆدێکە بۆ بابەتە جیاوازەکانی (تەکنیکی گێڕانەوە) و (ڕەهەندی ئایینی) و (وێنەی شیعریی)یش هەر گونجاو و دروستە؟!
وەک بڵێی دەستەواژەی (ڕێبازی وەسفيی شیکاريی) ئامرازێکی ئەفسانەییە و لە هەموو لێکۆڵینەوەیەک وەک فریادڕەسێک ئامادەیی هەیە.!
هەڵبەتە سوود بینین لە ڕێبازی (شیکاريی = التحلیلی) یان (وەسفيی = الوصفی) یان لە هەردووکیان پێکەوە ڕەنگە ئاسایی بێت و کێشەیەک نەبێت، ئەوەی لێرەدا بووەتە کێشەیەکی میتۆدولۆژی بۆ ئەم نامە ئەکادیمییانە، ئەوەیە که ئەم زاراوە میتۆدبەندییانە بە شێوەیەکی دروستی زانستییانە لەڕووی هەنگاوی کردەیی و ئەنجامەکانیانەوە، نەساز و دژن لەگەڵ چەمکی ڕێبازی (وەسفی شیکاریی) بە مانا ورد و زانستییەکەی.
بە بۆچوونی من سەرچاوەی ئەم هەڵە میتۆدۆلۆژییە بۆ چەند خاڵێک دەگەڕێتەوە:
1 نەبوونی هۆشمەندییەکی زانستییانە لە ئاست میتۆدگەرایی لێکۆڵینەوەی زانستی بە گشتی و لە ئاست میتۆدەکانی ڕەخنەی ئەدەبی به تایبەتی.
2 نەبوونی تێگەیشتنێکی ورد و زانستییانە بۆ خودی چەمکەکانی (ڕێبازی وەسفيی)، (ڕێبازی شیکاریی)، (ڕێبازی مێژوویی).
3 جیانەکردنەوەی تایبەتمەندێتی ئەم ڕێبازانە لەنێو کایە مەعریفییە جیاوازەکاندا، بۆ نموونە ڕەچاو نەکردنی سیما و ئەدگاری چەمکی (ڕێبازی وەسفیی) لە بواری ڕەخنەی ئەدەبی لەگەڵ بوارەکانی دیکەی وەک پەروەردە و زمانناسی و کۆمەڵناسی.
4 دەستنیشان نەکردنی بواری لێکۆڵینەوەی نامە ئەکادیمییەکان لەنێو بازنەی لقەکانی ئەدەبناسیدا، ئەمە دەکرێ لەگەڵ ڕوونکردنەوە و ناساندنی ناونیشانی لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی پێبکرێت.
ئەگەر ئەمە هۆکارەکانی ئه و هەڵە میتۆدۆلۆژییەی نێو ڕەخنەی ئەکادیمی کوردی بن، ئەوا لەم نووسینە کورتەدا ڕوونکردنەوەی چەمکەکانی (ڕێبازی وەسفیی شیکاریی مێژوویی) بە پێویستی دەزانین وەکو هەنگاوێک لە پێناو ڕاستکردنەوەی هەڵەی ناوبراو.
یەکەم: ڕێبازی وەسفيی (المنهج الوصفي = Descriptive Method) ئامادەبوونی زاراوەی (ڕێبازی وەسفيی) لەنێو بوارە جیاوازەکانی زانست و مەعریفەدا، مانا و مەبەستی جیاوازی بە زاراوەکە بەخشیوە لە ئاستی بەکارهێنانیدا، لەگەڵ ئەمەشدا خاڵی هاوبەش هەیە لەنێو ئەم بوارە جیاوازانەدا لەڕووی تیۆرییەوە، بەڵام لە هەر بوارێکدا ئامادەبوونی ئەم زاراوەیە تایبەتمەندێتی جۆر و سروشتی لێکۆڵینەوەکە لەخۆ دەگرێت.
ئامادەبوون و پراکتیزەکردنی بەربڵاوی (ڕێبازی وەسفیی) بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم دەگەڕێتەوە، ئەمەش بە کاریگەری تیۆری زمانناسی سویسری فەردينان دۆ سۆسێر (1857 1913).
هەڵبەتە لێکۆڵەرانی زمانناسی بەر لە سۆسێر واتا لە سەدەی نۆزدەهەم پتر گرنگییان بە لێکۆڵینەوەی (مێژوویی) و (بەراوردکاری) (Comparative philology) داوە.
بەڵام سۆسێر وەرچەرخانێکی لەم بوارە بەرپاکرد، ئەویش بە هەندوەرگرتنی لێکۆڵینەوەی خودی زمان دوور لە ڕەوتی مێژوویی[2]، له و ڕوانگەیەوە کە (زمان پێکهاتەیەکی یەکگرتووی سەربەخۆیه) [3].
سوسێر دوو جۆر لێکۆڵینەوەی زمانی لەیەک جیاکردەوە کە بریتیین لە لێکۆڵینەوەی (هاوکاتی = Synchrony) و (بەدوای یەکداهاتن = diachronic) بە ڕای زمانناسان ئەم دوو جۆرە لێکۆڵینەوەیە (دوو میتۆدی زۆر گرنگن لە دیراسەکردنی زماندا) [4].
لێکۆڵینەوەی (Diachronic) گرنگی بە پەرەسەندن و گۆڕانکاری زمان دەدات لە چوارچێوەی قۆناغە مێژووییە جیاوازەکاندا[5]. هەرچی لێکۆڵینەوەی (Synchrony) لە خودی پێکهاتەی زمان دەکۆڵێتەوە لە کاتێکی دیاریکراودا، به و مانایەی (خۆی به و هەموو گۆڕان و پەرەسەندنانەی زمانەوە لە قۆناغە یەک بەدوای یەکەکاندا خەریک ناکات).[6]
کەواتە (ئەوەی سۆسێر مەبەستێتی ئەوەیە زمان بەشێوەیەکی وەسفی نەک مێژوویی یان پێوانەیی توێژینەوەی لەبارەوە بکرێت).[7]
کەواتە لە دیدی (سۆسێر)ةەوە ئەرکی لێکۆڵەری زمان بریتییە لە خستنەڕووی پێکهاتەی بڕگەکانی خودی زمان و شیکردنەوەی دیاردەکانی وەکو خۆی کە هەیە و لە کاتێکی دیاریکراویشدا بێت. ئەم جۆرە کارکردنە بە (میتۆدی وەسفیی) ناسراوە و بە ڕای زۆرێک لە شارەزایانی بواری زمانناسیی بە ديارترين قوتابخانە و ميتۆدی ليکۆڵينەوەی زمانناسيی نوێ دادەنرێت، [8] لەم چوارچێوەیەدا ڕێبازی وەسفیی بەوە ناسێنراوە کە (میتۆدێکی زمانەوانییە، زمانی کار لەسەرکراو وەکو خۆی دەخاتەڕوو، باسی ڕەگەز و تایبەتمەندییەکان و پێوەندی نێوانیان دەکات، بێ ئەوەی تێکەڵی هۆکاری خودیی و بیروبۆچوونی تاکە کەسيی ببێت)[9].

$گرنگترین تایبەتمەندییەکانی ڕێبازی وەسفيی$
له و ڕوانگەیەوە کە (ڕێبازی وەسفيی) لەسەر دەستی (سۆسێر) برەوی پێدراوە و وەرچەرخانێکی لە لێکۆڵینەوەی زمانناسییدا دروست کرد، بۆیە ئه و سەرچاوانەی کە تایبەتمەندییەکانی (ڕێبازی وەسفیی)یان دیاریکردووە، زیاتر لەنێو بازنەی لێکۆڵینەوەکانی زمانەوانیدا دەیخەینەڕوو[10].
ئەرکی لێکۆڵەر لە (ڕێبازی وەسفيی)دا، پتر خستنەڕووی وەک خۆی دیاردە و بابەتەکانی زمانە لە ئاستە جیاوازەکاندا، دوور لە بڕیار و هەڵسەنگاندن، چونکە لێکۆڵەر زياتر وەڵامی پرسیاری (چۆن) دەداتەوە نەک (بۆچی)،
دوور لەم وردەکارییەی بواری زمانەوانی، تەنها بە گشتی لەڕووی کاری میتۆدبەندییەوە، گرنگترین تایبەتمەندییەکانی (ڕێبازی وەسفیی) لەم چەند خاڵەدا دەخەینەڕوو:
1 گرنگیدان بە خودی پێکهاتەکانی زمان، دوور لە هۆکار و قۆناغی مێژوویی.
2 ئەرکی لێکۆڵەر لە (ڕێبازی وەسفيی)دا، پتر خستنەڕووی وەک خۆی دیاردە و بابەتەکانی زمانە لە ئاستە جیاوازەکاندا، دوور لە بڕیار و هەڵسەنگاندن، چونکە لێکۆڵەر زياتر وەڵامی پرسیاری (چۆن) دەداتەوە نەک (بۆچی)، بە دەربڕینێکی دی لێکۆڵەری جێبەجێکاری ڕێبازی وەسفیی سەرقاڵی توێکاریی زمانە، بێ بڕیار و بۆچوونی خۆی[11].

$ڕێبازی وەسفيی لە ڕەخنەی ئەدەبییدا$
ئامادەبوونی ڕێبازی وەسفيی وەک میتۆدێکی ڕەخنەیی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی سەدەی بیستەم، هاوکات لەگەڵ سەرهەڵدانی قوتابخانەی بونیادگەری زمانەوانی و کارو کاریگەری بزاڤی فۆرمالیستی ڕووسی (1915 1930 Russian Formalism) ڕەوتێکی نوێی ڕەخنە هاتە ئاراوە.
هێڵی ستراتیژی ئەم ڕەوتە نوێیە، گرنگیدان بوو بە خودی پێکهاتەی ناوەوەی دەقی ئەدەبی، ئەمەش وەکو کاردانەوەیەکی ئه و ڕێباز و ئاراستە ڕەخنەییانەی کە هەتا سەدەی نۆزدەش پتر گرنگییان بە هۆکار و هەلومەرجەکانی دەرەوەی دەق (مێژوو، ژین و ژینگە و ئایدیای نووسەر) دەدا.
ئەم گرنگیدانە بە خودی پێکهاتەی دەق، ڕواڵەتێکی کاریگەری تیۆرەکەی سۆسێر و ڕوانینی فۆرمالیستەکان بوو بۆ ئەدەب.
فۆرمالیستەکان جەختیان لەوە دەکردەوە کە (ئەدەب سیستمێکی تایبەتمەندی زمانییە)[12] لەملایشەوە سۆسێر لە لێکۆڵینەوەی زماندا، جەختی لە گرنگی لێکۆڵینەوەی خودی زمان دەکردەوە، لێرەوە جۆرێکی نوێ لە ڕەخنەی ئەدەبیی نوێ هاتە کایەوە کە بە (ڕەخنەی وەسفیی) یان (ڕێبازی وەسفیی) ناسرا.
کەواتە لە پێناسەیەکی کورتدا دەکرێ بڵێین:
(ڕەخنەی وەسفيی بریتییە لە خوێندنەوە و شیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی دەقی ئەدەبی، بە مەبەستی دیارخستنی بونیادی ڕەگەزە پێکهێنەرەکانی، نەک بۆ هەڵسەنگاندن و بڕیاردان لەسەری لەسەر بنەمای چەند پێوەرێک و دواتریش جیاکردنەوەی دەقی چاک و خراپ لە یەکدی و ئاراستەکانی چەند ڕێنماییەک)[13].
لە ڕەخنەی پێوەریيدا، ڕەخنەگر لەسەر بنەمای چەند پێوەرێکی ئیستاتیکی یان بەهای مرۆیی و کۆمەڵایەتی دەقی ئەدەبی هەڵدەسەنگێنێت و بڕیاری بەسەر دەدات، بەڵام لە ڕەخنەی وەسفیيدا ڕەخنەگر تەنها سیما و پێکهاتەی ڕەگەزەکانی دەق و پێوەندی و کاریگەری نێوانیان دەخاتەڕوو، بێ بڕیاردان و هەڵسەنگاندنی دەق.
چەمکی (ڕێبازی وەسفيی) لە لێکۆڵینەوە زمانییەکاندا، زیاتر وەکو کاردانەوەیەک لە بەرانبەر (ڕێبازی مێژوويی) سەری هەڵداو لەم بوارەدا وەکو دوو چەمکی پێچەوانەی یەکتر دادەنرێن. بەڵام لەناو ڕەخنەی ئەدەبیدا چەمکی (ڕێبازی وەسفيی) وەک دوالیزمێکی هاودژ لەگەڵ (ڕێبازی پێوەريی = النقد المعیاری = Criticism normative) باس دەکرێن.
لەم چوارچێوەشدا جیاوازییەکە لەوەدایە کە لە ڕەخنەی پێوەریيدا، ڕەخنەگر لەسەر بنەمای چەند پێوەرێکی ئیستاتیکی یان بەهای مرۆیی و کۆمەڵایەتی دەقی ئەدەبی هەڵدەسەنگێنێت و بڕیاری بەسەر دەدات[14]، بەڵام لە ڕەخنەی وەسفیيدا ڕەخنەگر تەنها سیما و پێکهاتەی ڕەگەزەکانی دەق و پێوەندی و کاریگەری نێوانیان دەخاتەڕوو، بێ بڕیاردان و هەڵسەنگاندنی دەق.

$دووەم: (ڕێبازی شیکاريی = المنهج التحلیلی = Analytical Method)$
لە سەرچاوەکانی ڕەخنەی ئەدەبیيدا لە دیدی جیاواز و بە دەربڕینی جیاواز پێناسەی (ڕێبازی شیکاریی) و (ڕەخنەی شیکاریی) کراوە.
ڕەخنەگرێکی وەکو دیڤید دێتشس پێیوایە، هەڵەیە گەر ڕێبازی شیکاريی بە ڕێبازێکی ڕەخنەیی سەربەخۆ دابنرێت، بەڵکوو تەنیا شێواز و ڕێگەیەکە لە لێکۆڵینەوەی دەق
تەنانەت بەلای هەندێک لە توێژەرانەوە میتۆدێکی ڕەخنەیی سەربەخۆیە، بەڵام ڕەخنەگرێکی وەکو دیڤید دێتشس (1912 2005) پێیوایە، هەڵەیە گەر ڕێبازی شیکاريی بە ڕێبازێکی ڕەخنەیی سەربەخۆ دابنرێت، بەڵکوو تەنیا شێواز و ڕێگەیەکە لە لێکۆڵینەوەی دەق[15]. تەنانەت هەندێک ڕەخنەگر وەکو حاتەم سەگر ڕاستەوخۆ دەڵێت: (شیکاریی دەق، میتۆدێکی سەربەخۆ نییە… بەڵکو.. ڕواڵەتی چەند دیدێکی میتۆدییە، نەک میتۆدێکی سەربەخۆ)[16]. بە دەربڕینێکی ڕوونتر، دەکرێ چەند میتۆدێکی ڕەخنەیی هەبێت کە کردەی شیکردنەوە یەکێک بێت لە ئەدگار و تایبەتمەندییەکانیان، بەڵام شیکردنەوە بۆ خۆی لە خۆیدا میتۆدێکی ڕەخنەيی سەربەخۆ نییە.
خودی زاراوەی (شیکردنەوە = شیکاریی = التحلیل = Analysis)ش بەپێی بواری بەکارهێنانەکەی مانایەکی وردتر وەردەگرێت.
لەڕووی فەلسەفەییەوە (شیکردنەوە) ڕێبازێکی هزرییە بەشێوەیەکی بنەڕەتی کار لەسەر دابەشکردنی (گشت = الکل) بەسەر (بەش= الجزء) دەکات[17].
لەبواری ڕەخنەی ئەدەبیشدا کە زاراوەی (شیکردنەوەی دەق = تحلیل النص) بەکاردەهێنرێت به شێوەیەکی گشتی بریتییە لە (شیکردنەوەی دەقی ئەدەبی بۆ ڕەگەز و بەشە پێکهێنەرەکانی)[18] و (بەدیارخستنی سروشتی پێوەندی نێوانیان)[19].
ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە ئەوەيە (ڕەخنەی شیکاریی) بە میتۆدێکی سەربەخۆ دابنرێت یان دانەنرێت، ئەوەیە لە هەردوو حاڵەتەکەدا شارەزایان جەخت لەوە دەکەنەوە کە لە ڕەخنەی شیکاریدا، گرنگی بە ژین و ژینگە و ئایدیای نووسەر نادرێت، لەم میانەدا (د. عەدنان خالید عەبدوڵڵا) دەڵێت: (ئەگەرچی ڕێگەی شیکاریی، شێوازێکی میتۆدبەندیی هەیە بۆ لێکۆڵینەوەی ئەدەب، بەڵام لەلایەکی دیکەوە پێوەندی نێوان دەقی ئەدەبی و ژیان و بارودۆخی کۆمەڵایەتی نووسەر فەرامۆش دەکات)[20]. ئەم تایبەتمەندییەی (ڕەخنەی شیکاریی) بەلای هەندێک لە ڕەخنەگرانەوە له و ڕوانگەیەوەیە کە ڕەخنەی شیکاریی مۆرکێکی زانستی و بابەتیانەی هەیە و بایەخ و گرنگی ئەم ڕەخنەیەش لەم ئەدگارەیدایە، چونکە ڕێبازی شیکاريی ئامرازێکە بۆ شرۆڤەکردنی دەقی ئەدەبی لە ناوەوەی خۆی، دوور لە حەز و ئارەزووی نووسەر و ڕەخنەگریش[21].

$سێيەم: ڕێبازی مێژوويی (المنهج التاریخی = Historical Method)$
ئامادەبوونی (مێژوو) لە نێو لێکۆڵینەوەی ئەدەبییدا، دەرکەوتنی جیاوازی هەیە لێرەدا (مێژوو) سێ ڕواڵەتی جیاوازی هەیە:
1 مێژوو بەمانا گشتییەکەی (مێژووی بارودۆخی سیاسیی و کۆمەڵایەتی).
2 مێژوو، وەک (مێژووی ئەدەب) کە لقێکی ئەدەبناسییە و لە پرۆسەی سەرهەڵدان و پەرەسەندنی باری ئەدەبی دەکۆڵێتەوە و بەپێی قۆناغی مێژوویی چۆنێتی و چەندێتی بوونی بەرهەمی ئەدەبی میللەتێک دەخاتەڕوو[22].
3 مێژوو: وەکو میتۆدێکی ڕەخنەیی بە (ڕەخنەی مێژوویی) یان (میتۆدی مێژوویی) ناودەبرێن دەقی ئەدەبی دەکاتە کەرەستەی لێکۆڵینەوەی خۆی.
ئەم ڕێبازە له و ڕوانگەیەوە تەماشای ئەدەب دەکات کە دەق بەرهەمی نووسەره و نووسەریش وێنەیەکی کەلتووری خۆیەتی و کەلتووریش زادەی قۆناغ و ژینگەیەکی دیاریکراوە[23]، لێرەوە بۆ شرۆڤەکردنی دەقی ئەدەبی پشت بە ساخکردنەوەی قۆناغی مێژوویی ژین و ژینگەی نووسەر دەبەستێت. هەر لە چوارچێوەی ڕێبازی مێژووییدا ئاراستەیەکی دیکە کە دەقی ئەدەبی دەکاتە پاشکۆی ڕووداوی مێژوویی. لەم حاڵەتەدا ئەدەب دەبێتە بەڵگەنامەیەک بۆ ڕوونکردنەوەی ڕووداوێکی مێژوویی بەکاردێت، ئەم ئاراستەیە هێندە سەرقاڵی ڕووداوی مێژوویی دەبێت کە گرنگییەکی ئەوتۆ بە ڕەهەندی ئیستاتیکی دەق نادات و بە وتەی د.عەلی جەواد تاهیر ئەم جۆرە کارکردنە ناچێتە نێو بازنەی ڕەخنەی ئەدەبییەوە.
لە ڕەخنەی ئەدەبی کوردیدا، نووسینێکی نووسەری کۆچکردوو مستەفا نەریمان به ناونیشانی (رەنگدانەوەی شەڕی ئاوباريک لە شیعری کوردیدا) کە لە گۆڤاری (کاروان) ژمارە 87 سالی 1990 بڵاوکراوەتەوە، نموونەیەکی دیاری ئەم جۆرە ڕەخنەیەیە. ناوبراو دەقی شیعریی کردۆتە بەڵگەی ساخکردنەوەی شوێن و چۆنێتی لایەنە بەشداربووەکانی شەڕی ئاوبارێک. هەنديک لە نامەکانی ماستەر و دکتۆراش دەيان لاپەرەيان تێدايە کە هاوشێوەی نووسينەکەی مستەفا نەريمانن.
ئەمانەی باسکران کورتە ناساندنێک بوو بۆ هەر سێ چەمکی (ڕێبازی وەسفيی)، (ڕێبازی شیکاريی)، (ڕێبازی مێژوویی).
کێشەی سەرەکی نامە ئەکادیمییەکانی بەشە کوردییەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، لەم چوارچێوەیەدا ئەوەیە کە نەک هەر هەست ناکرێت ئەم چەمکانە بە شێوەیەکی دروستی زانستییانە بەکارهێنرابێت، بەڵکوو بە وردبوونەوە لە لایەنە تیۆریی و پراکتیکییەکانی هەر نامەیەک بۆت دەردەکەوێت، شرۆڤەکردنی دەقەکان و تەنانەت ئەنجامی ليکۆڵينەوەکەش پێچەوانەی بنەمای ئه و ڕێبازە ڕەخنەییە کە گوایە لە نامەکەدا جێبەجێ کراوە[24].
بۆ نموونە له زۆرێک لە نامەکاند ا نووسراوە لێکۆڵەر سوودی لە (ڕێبازی وەسفيی شیکاريی) بینیوە، کەچی نامەکان پڕن لە بڕیاری ڕەخنەیی و باسکردنی ژین و ژینگە و ئایدیا و باری دەروونیی نووسەر، ئەمەش پێچەوانەی بنچینەکانی کاری (ڕێبازی وەسفيی شيکاریی)يە. ئەمە لەکاتيکدالە نێو ڕەخنەی ئەدەبييدا (وەسفيی و شيکاريی) ڕێبازی سەربەخۆ نین و تەنیا ئەدگار و سیمای چەند ميتۆدێکن. کەواتە لە زۆربەی نامه ئەکاديمييەکاندا بە شێوەيکی دروستی زانستييانە ئاماژە بە ميتۆدی ليکۆڵينەوەکان نەدراون، ئەمە ئەگەر پەيڕەوييان لە ميتۆبەنديی کردبێت.

$پەراوێز و سەرچاوەکان$
[1] د.أحمد علبی، المنهجیة فی البحث الأدبی، ط(1)، دار الفارابی، بیروت، 1999، ل189.
[2] د. نایف خرما، أضواء علی الدراسات اللغویة المعاصرة، المجلس الوطنی للثقافة والفنون وڵادب، الکویت، 1978، ل(100 101).
[3] فردينان دی سوسور، علم اللغة العام، ت: د.یوئیل یوسف عزیز، ط(2)، بیت الموصل، 1988، ل(27).
[4] پوختەیەک دەربارەی زمانناسی، سەلام ناوخۆش، هەولێر، 2005، ل27.
[5] هەمان سەرچاوە، ل26.
[6] هەمان سەرچاوە، ل27.
[7] ابراهیم خلیل، تیۆرو ڕێبازەکانی زمان، و: د.نەریمان عەبدولڵا خۆشناو، چاپی یەکەم، ناوەندی ئاوێر، هەولێر، 2016، ل82.
[8] د. تمام حسن، اللغة بین المعیاریة والوصفیة، ط(4)، عالم الکتب القاهرة، 2000، ل13، هەروەها: د.نوزاد حسن احمد، المنهج الوصفی فی کتاب سیبویة، ط(1) منشورات جامعة قاریونس، بنغازی، 1996، ل23.
[9] د. نعمة ڕحیم العزاوی، مناهج البحث اللغوی بین التراث والمعاصرة، منشورات المجمع العلمی، بغداد، 2001، ل106.
[10] بۆ نموونه ی ئەم بابەتە بڕوانە:
د. نوزاد حسن احمد، المنهج الوصفی فی کتاب سیبویە، ل28 29.
د. نعمة ڕحیم العزاوی، مناهج اللغوی، ل104 105.
[11] د. تمام حسن، اللغة بین المعیاریة والوصفیة، ل 24.
[12] د. تمام حسن، اللغة بین المعیاریة والوصفیة، ل 24.
[13] د. أحمد عبدالجبار فاضل، الأحکام الشعریة فی المجالس الشعریة بین المعیاریة والوصفیة، مجلة (کلیة التربیة للبنات) العدد (1) 2015، ل239.
[14] د. عزالدین اسماعیل، مناهج النقد الأدبی بین المعیاریة والوصفیة، مجلە (فصول) العدد2، 1981، ل16.
[15] دیفید دیتشس، مناهج النقد الأدبی، ت د يوسف محمدنجم، ل(485)، هەروەها عبدالسلام المسدی، الأسلوب والأسلوبیة، ل115.
[16] حاتم الصکر، ترویض النص، ل12.
[17] مجدی وهبة، معجم مصطلحات الأدب، ل(16)، هەروەها عبدالسلام المسدی، الأسلوب والأسلوبیة، ل115
[18] د. أمیل یعقوب وآخرون، قاموس المصطلحات اللغویة والأدبیة، ل112.
[19] نواف نصار، معجم المصطلحات الأدبیة، ل70.
[20] د. عدنان خالد عبداللە، النقد التطبیقی التحلیلی، ل17.
[21] د. سمیر سرحان، النقد الموضوعی، ل9 10.
[22] د. فؤاد مرعی، مقدمة فی علم الأدب، ل6.
[23] د. یوسف وغلیسی، مناهج النقد الأدبی، ل15.
[24] لێرەدا مەبەستمان زۆربەی نامەکانە، نەک هەمووی، چونکە لە چەند نامەیەکدا کە زۆر کەمن، بە شێوەیەکی زانستی پەیڕەوی لە میتۆدبەندیی ڕەخنەیی کراوە، ئەمە لەلایەک لەلایەکی دیکەشەوە، بە دووری نازانم خۆشم یان قوتابییەکی منیش هەمان هەڵەی بەسەردا تێپەڕیبێت، ئەمە ئاساییە هەموومان ئەگەری هەڵەکردنمان هەیە، گرنگ ئەوەیە هەر کاتێ هەستمان کرد هەڵەیەک هەیە، هەوڵی ڕاستکردنەوەی بدەین.

Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,844 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!
ՀեշԹեգ
Աղբյուրները
[1] Կայք | کوردیی ناوەڕاست | ژنەفتن
կապված նյութեր: 1
խումբ: Հոդվածներ
Հոդվածներ լեզու: کوردیی ناوەڕاست
Բովանդակության դասակարգում: Հոդվածներ և հարցազրույցներ
Երկիր - Նահանգ: Հարավային Քրդստան
Լեզու - Բարբառ: քրդերեն - սորանի
Փաստաթուղթ Տեսակը: Բնօրինակ լեզու
Technical Metadata
Նյութի Որակի: 98%
98%
Ավելացրել է ( زریان عەلی ) վրա 19-01-2022
Այս հոդվածը վերանայվել է եւ թողարկվել է ( ڕۆژگار کەرکووکی ) կողմից 20-01-2022
Այս տարրը վերջերս թարմացվել է ( ڕۆژگار کەرکووکی ) վրա: 19-01-2022
URL
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,844 անգամ
Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!
Հոդվածներ
Սասունցի (արաբ) Սինեմի ու (Շեկո տան քրդերի) պատմությունները
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Հոդվածներ
ՔՐԴԱԿԱՆ ՀԱՐՑԻ ԾԱԳՈՒՄԸ. 19-ՐԴ ԴԱՐԻ ԱՊՍՏԱՄԲՈՒԹՅՈՒՆՆԵՐԻՑ ՄԻՆՉԵՎ ՍԵՎՐ-ԼՈԶԱՆ
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Հոդվածներ
Քրդերը Հայաստանում
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
Կենսագրություն
Օրդիխանե Ջալիլ

Ընթացիկ
Հոդվածներ
Քրդերի ու եզդիների մասին
28-09-2014
هاوڕێ باخەوان
Քրդերի ու եզդիների մասին
Կենսագրություն
Ամինե Ավդալ
07-05-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Ամինե Ավդալ
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
27-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Վկայիցն
Մահսա Ամինի
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Մահսա Ամինի
Վայրեր
Էրզրում
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Էրզրում
նոր նյութեր
Վայրեր
Էրզրում
15-09-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
07-08-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Աբու Հանիֆա Դինավարի
27-07-2024
شادی ئاکۆیی
Կենսագրություն
Բաբա Թահեր Օրյան
26-07-2024
شادی ئاکۆیی
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
14-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Կենսագրություն
Միքայելե Ռաշիդ
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Գրադարան
Քրդական գործոնը հայ-քրդական առնչությունները տարածաշրջանային զարգացումների համատեքստում – Հատոր 1
26-12-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Վիճակագրություն
Հոդվածներ
  526,799
Նկարներ
  111,078
Գրքեր pdf
  20,360
Կից փաստաթղթեր
  105,571
Տեսանյութ
  1,578
Լեզու
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
291,810
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,592
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,162
عربي - Arabic 
31,324
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
19,112
فارسی - Farsi 
10,517
English - English 
7,671
Türkçe - Turkish 
3,675
Deutsch - German 
1,785
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
խումբ
Հայերեն
Կենսագրություն 
23
Հոդվածներ 
16
Գրադարան 
9
Վկայիցն 
1
Վայրեր 
1
Կողմերը & Կազմակերպություններ 
1
Հրապարակումներ 
1
Պահեստարան
MP3 
324
PDF 
31,639
MP4 
2,600
IMG 
203,741
∑   Ընդհանուր 
238,304
Բովանդակության որոնում
Kurdipedia խոշորագույն բազմալեզու աղբյուրները քրդական աշխատությունը!
Հոդվածներ
Սասունցի (արաբ) Սինեմի ու (Շեկո տան քրդերի) պատմությունները
Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
Հոդվածներ
ՔՐԴԱԿԱՆ ՀԱՐՑԻ ԾԱԳՈՒՄԸ. 19-ՐԴ ԴԱՐԻ ԱՊՍՏԱՄԲՈՒԹՅՈՒՆՆԵՐԻՑ ՄԻՆՉԵՎ ՍԵՎՐ-ԼՈԶԱՆ
Գրադարան
ԷՋԵՐ ՀԱՅ-ՔՐԴԱԿԱՆ ՊԱՏՄՈՒԹՅՈՒՆԻՑ. ՄԱՍ Ա
Գրադարան
ՔՐԴԱԿԱՆ ԺՈՂՈՎՐԴԱԿԱՆ ԵՐԳԱՐՎԵՍՏԸ
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆ ՈՒՍՈՒՄՆԱՄԵԹՈԴԱԿԱՆ ՁԵՌՆԱՐԿ
Գրադարան
Հայաստանում բնակվող ազգությամբ եզդի աղջիկների իրավունքներին հնարավորություններին առնչվող խնդիրները
Հոդվածներ
Ադրբեջանի քրդերի ինքնության ձուլման խնդիրը 2017 թ. Իրաքի Քուրդիստանի անկախության հանրաքվեի լույսի ներքո
Հոդվածներ
Քրդերը Հայաստանում
Գրադարան
ՔՐԴԵՐԵՆԻ ԴԱՍԱԳԻՐՔ (Կուրմանջի) հատոր I
Կենսագրություն
Օրդիխանե Ջալիլ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 16
| Հետադարձ կապ | CSS3 | HTML5

| Էջ սերունդ ժամանակ: 0.344 երկրորդ (ներ).