شیری سەگی خواردووە
سەگی هەش بەسەر یەکجار لە کوردەواریدا ستایشی کراوە ئەویش تەنها بە قسە نەوەکو ئیدیۆم کە دەوترێت: ئاژەڵێکی بە ئەمەکە بۆ خاوەنەکەی، بەڵام هەرچی ئیدیۆمی کوردانە لەسەر سەگ لایەنی خراپی سەگی وەرگرتووە وەکو:(سەی نان بدە، سپڵەی نان مەدە و سەش بەژنان ناوەڕێت، سەگی لە سەگە، دەڵێی سەگی هاوشارە، سەگی هەڵەوەڕە، سەگی هار تەمەنی چل ڕۆژە، سەگی پێ سوتاوە، بەخوا سەیە)، جگە لەمە ناوی سەگ لە زۆربەی جنێوەکانی مرۆڤ ناوی بەخراپە دەهێنرێت و وتراوە: سەگی سەگباب، سەگباب، سەی لەسە، هەڵبەت له و ئیدیۆمەش هەر بەخراپە ناوی سەگ وەرگیراوە، سەگ کە خۆی ئاژەڵێکی گڵاو بێت، دەبێت شیرەکەی چۆن بێت بۆیە کورد بەتەوسەوە بەکەسێک دەڵێت(شیری سەگی خواردووە) واتە فرچکی بەکاری پیس و خراپەوە گرتووە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,941 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!