ئەوەی ئەمڕۆ
ئەوەی ئەمڕۆ کەتێگەیی ڕوت و قوت و دەربەدەر
تاق و تەنیا هەرماوە تۆ بۆی نەماوە جێ و مەفەر
چون حەسانۆ قەت نابینێ ڕێگەی دوری وەها لەبەر
تێگەیشتن لەم زەمانه دەردە ئەمما دەردی سەر
تالبی جەهلن بەجارێ دوژمنی فەزڵ و هونەر
دوژمنی گەل گەر بزانێ لە ڕێگەی گەل وا هەوڵ ئەدەی
حیله و جادوو فڕوفێڵی لەناو خەڵکا بەدەر ئەخەی
بۆی نایەڵی ئیعتبار و بەیەکجاری ئابڕوی ئەبەی
بۆی ڕۆن بێتۆ بەتەواوی لە ئەحواڵی وا تێئەگەی
نایەڵێ بمێنی ئەتکوژێ خاکت بەسەر[1]
#سەلام سۆڵەیی#
پێنج خشتەکی 1965