جۆری وشە: ناو
واتا: کەوتویی؛ گرانەتا؛ گرانەتێ؛ نەخۆشیەکی گیرۆیە ئەسپێ ڕایدەگوێزێ.[1]
گرانەتا هەوکردنێکە هۆکارەکەی بەکتریای سەلمۆنێلای ڕیخۆڵەییە کە لەڕێگەی دەمەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ لە ئاو و خۆراکی پیسبوو بە پیسایی کەسی توشبوو، هەروەها جێگیر دەبێت لە ڕیخۆڵەکانیدا لە ماوەی 3 هەفتەدا، دواتر دیواری ڕیخۆڵەکان دەبڕێت بۆ چوونە ناو ڕێڕەوی خوێن و بڵاودەبێتەوە بۆ ئەندامەکانی تر، کۆئەندامی بەرگری کەسی توشبوو توانای نییە وەڵامێکی باشی بداتەوە چونکە دەچێتە ناو خانەکانی کەسی توشبووەوە کە وادەکات کۆئەندامی بەرگری بە ئاسانی نەیناسێتەوە، هەروەها گرانەتا دەگوازرێتەوە لە نێوان مرۆڤەکاندا لەڕێگەی بەرکەوتن بە پیسایی کەسی توشبوو، دەستنیشانکردنیش لە ڕێگەی پشکنینی نمونەیەکی خوێن و پیسایی و میز و مۆخی ئێسکەوە دەبێت. [2]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Նշում: Kurdipedia ցանկանում է հավաքել «բոլոր» քուրդ բառերը եւ արտահայտությունները բոլոր բարբառներով. Խնդրում ենք օգնել Kurdipedia ...
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 45 անգամ