کچ تەشییەکەی دایکی دەڕێسێت
هاوشێوەی ئه و ئیدیۆمە وتراوە: دایکێ ببینە و کچێ بخوازە، دڵت هیچ نەکات پەرتەوازە، واتە کچان زۆرترین ئەدگار و خەسڵەتی دایکیانیان هەڵگرتووە، لە ڕووی پێکهاتەی لەش و لاری و خووڕەوشت و ئاکارییەوە، هەروەها دەوترێت: کچ لە دایکی خۆی دەکات یان دایک ببینە دۆتەی بخوازە، تەشی: دارێکی کلک باریکی سەرخڕە، قولابێکی پێوەیه، بە دەستی خوری و لۆکەی پێ دەڕێسرێت ، به و کارەش دەوترێت: تەشی ڕستن، ئه و کەسەی ئه و کارەش بکات پێی دەوترێت: تەشی ڕێس، ئه و ژنانەی تەشی دەڕێسن، کچانیش چاویان لێ دەکەن و وەکو دایکیان ئه و کارە دەکەنەوە، زووش فێری دەبن، لەبەر ئەوەی وەستایەکەیان دایکیانە، ئیتر ئه و پیشە دەستییە بووە بە ئیدیۆم و بۆ ناساندنی کچان بەکاردەهێنرێت واتە کار و کردەوەکانی دایکی بە میرات بۆ بەجێ دەمێنێت، هەموو خوو و ئەخلاق و سیفەتی دایکەکە وەک کابانی و قسە و ئیش و کار و....تاد، لە کچەکەدا بەدیدەکرێ و دەبینرێن، وەک ڕێنوێنی و ئاماژە پێدان و ناساندن و هۆشیاری و ئاگادارکردنەوە کورد بەدرکەوە دەڵێت: کچ تەشییەکەی دایکی دەڕێسێت.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 675 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!