ناو: تۆفیق
ناوی باوک: عەلی
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
$ژیاننامە$
هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ و پێشمەرگەی دێرینی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بووە.
دەرچووی پەیمانگەی تەکنیکییە، ئەفسەرە لە هێزەکانی ئاسایش لە شاری سلێمانی.
لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەمەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، لە ڕێی مامۆستا #خالید سەرکار# ەوە، چووتە #تیپی مۆسیقای سلێمانی# یەکەم مناڵ بووە، لە شاری سلێمانی گۆرانی وتووە. خاوەنی چەندین گۆرانییە، وەک (خان باجی، بزمارە و بزمارە، سۆیلە باڵابەرز، ڕاوەستاوە لەوبانە، لایەلایەت بۆ دەکەم، نەمدیوە نەمدیوە، خانمێ وادێ، لەیلا لەیلا، شیرین هەرلامە، لانکۆڵێ، ئەی وەی بەلەرزانە.) بەشداری چەندین ئاهەنگ و بۆنەی کردووە.
[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,098 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!