ناونیشانی پەڕتووک: عەشیقی وەرگێڕ
ناوی نووسەر: #جان دۆست#
ناوی وەرگێڕ: #سەباح ئیسماعیل#
بابەتی ئەم ڕۆمانە کارکردنە لەسەر ئاڵوگۆڕی ڕۆشنبیریی نێوان ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا لە سەرەتای سەدەی هەژدەدا، بە زمانێکی شیعری ڕابردوو بەکاردەهێنێت بۆ قسەکردن لەسەر ئێستا، ئیدی لە ڕۆمانەکەدا ڕابردوو دەبێتە ئێستای خوێنەر. ڕۆمانەکە باس لە کۆمەڵێک نەوجەوان دەکات هاوکات لەگەڵ کەشیشێکدا بە مەبەستی بوون بەوەرگێڕ و فێربوونی زمانی لاتینی و ئیتاڵی ڕوو لە ڕۆما دەکەن. ئیدی ملی ڕێی گەشتێکی هات و نەهاتی پڕ لە مەترسی دەگرنەبەر. هەڵبەت بێ ئەوەی بەخۆیان بزانن دنیایەکی نوێ، جیاوازتر لەوی خۆیان چاوەڕوانیان دەکات چەند خولەکێک تێپەڕین، بینیمان کەشتییەکە ڕێی خۆی لە دەریاکەدا گرتووە، بەرەوپێش دەچێت و لە بەندەرەکە دووردەکەوێتەوە، ئاڵایەکی گەورەی سپیی بەسەرەوەبوو خاچێکی سووری لە ناوەڕاستدا بوو، لەکاتێکدا داسەمانگی مزگەفتە بچووکەکەی تەنیشت بەندەرەکە پەیتاپەیتا بچووک دەبووەوە.[1]
Նշում: PDF ֆայլի համար այս գրքի չէ, խնդրում եմ օգնել Kurdipedia ստանալ այս ֆայլը! ՈՒղարկել գրքույկ Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 960 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!