سۆفیلکەی قون قوڵەتێن
قوڵەتێن: کانیاوێکە ئاوی لەبەر دەڕوات و لەبەر کانیەکە گۆمێکی بچووک و ماوە کورتی هەیە چ وەک سروشتی و خۆرسک بێت یان بۆی دروستکراوە، هەندێجاریش لە قوڵپ و سەرچاوەکەی خۆیەوە ووردە ووردە بە چەکوچ و قەڵەمکاری هەڵکەنراوە و پڕ دەبێت لە ئاو و ئاوەکەی وەکو هەموو ئاوی کانی و کانیاوەکانی کوردستان زستانان شلەتێنە، بۆیە لە کۆندا مزگەوتی لەنزیکەوە بۆ بونیاتنراوە بۆ دەستنوێژ هەڵگرتن و خۆشوشتنی پیاوان، کەواتە نزیکە بوترێت لە(هەڵقوڵان)ەوە هاتبێت وەکو ناوی گوندی(#قوڵقوڵە#)ی #دەشتی کۆیە# و ئاوی قوڵەی #ڕانیە#، قوڵپ و تینی گەرمی ئاوەکە وشەی قوڵەتێنی لێ پێکهاتووە، پێشینان لە سەر قوڵەتێن کۆمەڵێک گاڵتە و گەپ و قسەی خۆشیان بۆ یەکتری گێڕاوەتەوە و خەریکی دەست نوێژ هەڵگرتن و چاوەڕێی بانگ و کاتیان لێ بەسەربردووە، سۆفی: ئه و کەسەی دەروونی خۆی پاک بکاتەوە و خوداناسی و خەڵوەت و چلەکێشی بکات و دونیای خانۆچکه و کایەی مناڵان بەجێ بهێڵێت و بەتەواوی خۆی یەکلابکاتەوە بۆ پەرستن و خوداناسی، سۆفیلکە: بچوککردنەوەی سۆفیە، زیاتر بۆ بەکەم سەیرکردن و سووککردنی دەگوترێت، قون: واتە نزیک و لەکن یان لە تەک قوڵەتێنەکە، لەڕووە ڕاستەقینەکەدا چ وەک ئەوەی زوو زوو تارات(تەهارە) هەڵبگرێت و بەردەوام بە هۆی تارەتەوە قنگی تەڕ بێت شێوەی قوڵەتێن، چ زۆر نزیک بێت لە قوڵەتێنەکەوە، لێرەدا سۆفی و قوڵەتێن بوون بە بنەمای سەرەکی ئیدیۆمەکە، وەک پەلار و توانج و تەوس و بەکەم سەیرکردن بەکەسێک کە خۆی واپیشان دەدات کە بەرماڵی لەسەر ئاو دەڕوات لەڕاستیشدا وانەبێت بەتەوس و گاڵتەوە پێی دەوترێت: سۆفیلکەی قون قوڵەتێن.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 979 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!