کورتیلە چیرۆک
مشک
نووسینی: فرانتس کافکا
وەرگێڕانی: #ڕۆزا حەمە ساڵح#
مشک گوتی: ئەفسووس، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ دونیا بچوکتر دەبێتەوە، لە سەرەتادا هێندە گەورە بوو تا ڕادەیەک زۆر لێی دەترسام، ڕۆیشتم.. ڕۆیشتم، زۆر دڵخۆشبووم کە لە کۆتایدا، لە دورەوە و لە لای ڕاست و چەپم دیوارم بینی، بەڵام ئەو دیوارە بەرز و فرەوانانە بە خێراییەکی زۆر هاتنەوە یەک و بەرتەسک بوونەوە، تا ئەو ڕادەی کە من کەوتمە ناو کۆتا ژورەوە.
لەوێ و لە سوچێکدا، تەڵەیەک بەرامبەرم دەرکەوت کە هەر دەبوایە تێی بکەوم.
پشیلەکە گوتی: (هیچ چارت نییە دەبێت ڕێگەکەت بگۆڕی)، لە چاو تروکاندنێکدا مشکەکەی قوتدا..[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 344 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!