کەری بردە سەرکانی، کورتانی هێناوە بەشانی
لە ڕۆژی سەرما و سۆڵە و سەختی زستاندا ئەگەر بە کەرێ بچیت بۆ ئاوهێنان لەسەر کانی، ڕێگاکە بەستویەتی و له بەر زوقم و شەختەی، کەرەکە هەڵدەخلیسکێت و هەڵدەدێرێت به و هۆیەشەوە دەتۆپێت و ناگاتەوە ماڵ، کابرای خاوەن کەرەکە بەناچاری کورتانەکەی بەشانی دەباتەوە بۆ ماڵەوە، هەڵبەت ئه و پەند و بەسەرهات و ئیدیۆمە پەیوەندی بە حسابگرەوەکانەوە هەیە لە وەرزی زستان ئەگەر لە کوردستان لەماوەی ڕۆژدا بارانێکی زۆر ببارێت و شەویش بیکاتە ساماڵ و سایەقە ئەوا ئه و تەڕایی و ئاوەی لەماوەی ڕۆژدا باریووە لە ڕێگا و گۆمەکاندا بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ خوار پلەی ئاوڕەنگ یەکسەر دەبێتە زوقم و شەختە، بۆیە وتویانە: ئەگەر بتەوێت کوردان بکەی قڕ، بە شه و ساماڵ و بەڕۆژ هەوری پڕ، ئیتر حاڵەتی کەر بردنە سەرئاو(سراو) بۆ هێنانی ئاو له و سەروبەندەدا بووە و کەرەکە تیاچووە و تۆپیووە بۆیە بەناچاری کۆپاڵ و کورتانەکەی بەشانی دەبرێتەوە ماڵەوە وتراوە: کەری بردە سەرکانی، کورتانی هێناوە بەشانی.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,226 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!