منداڵێکی تورک پێی وایە تەنها دەمیرتاش دەتوانێ دۆخی تورکیا باشبکاتەوە
دیمەنێکی گرنگ و واتایەکی گەورە
ئەمە دایک و منداڵێکن، دایکەکە دەڵێت ئەگەر دەنگدان بکرێت من دەنگ دەدەم بە مەراڵ ئەکشنەر (کە ژنێکی فاشیستی دژە کورد و سەرۆکی ئی پارتی تورکیایە پێشتر لە پارتی مەهەپە (گورگەکە) بووە).
بەڵام منداڵەکەی تەواو پێچەوانەی دایکە ڕەگەزپەرستەکەی دەڵێت دەبێت دەنگ بدەین بە سەرۆکی کوردان #سەلاحەدین دەمیرتاش# ئەو دەتوانێت وڵاتەکەمان چاک بکات، پاشان دەڵێت دەنگیاندا بە ئەردۆغان وڵات باش بکات بەڵام سەیری دۆخی ئابووری وڵاتەکەمان بکەن بۆیە ئەردۆغان هەڵنابژێرینەوە.
بەڵام منداڵەکە نازانێت کە دەمیرتاش لە زیندانە تا پەیامنێرەکە پێی دەڵێت لە بەندیخانەیە، ئەویش زۆر لای سەیر دەبێت دەڵێت بۆ لە زیندانە؟ بەڵام دەشڵێت پێموایە ئازاد دەبێت و دەشمەوێت ببێتە سەرۆکی کۆماری تورکیا.
ئامادەکردن: سەڵاح خدر[1]