پاروو بکەوێتە کۆشی نەوەک عاردی
ئەو ئەندازە کەمەیە لە خۆراک کە بە جارێک بخرێتە دەمەوە، وتراوە: پارووە نانێک، ئەو پارووە نانە جاری واهەبووە برنج و ساوار و نیسک و نۆک و گۆشتی تێدابووە، جاری واش هەبووە هەر چنکە گۆشتێکە، کۆشیش: بە خوار ورگ و سەر هەردوو ڕانەکەی مرۆڤ لەکاتی دانیشتندا دەگوترێت، عارد: لە ئەرزەوە هاتووە کورد بە(عارد) گۆی دەکات، لەناو وەرزێران لەبەر ئەوەی بەڕەنجی شان و بازوو زاد و خۆراکی خۆیان بەرهەمهێناوە زۆر ڕێزی نان و پارووە نانیان گرتووە، ئەگەر پاروویەک لەزار و دەمیان بکەوتایە سەر کۆشیان ئەوا سوودێکی دەبوو و پیس نابوو، بەکەڵکیان دەهات و دەیانخوارد، ئەو حاڵەتە ڕاستەقینەیە بووە بە ئیدیۆم و کورد بەکاریهێناوە، بۆ لە دەست دەرچوونی شتێکی بەنرخ و گرانبەها، بەڵام ئەگەر ئەو شتە بەنرخ و گرانبەهایە بکەوتایە دەست خزم و خوێش و کەس و کار و برا و عەشیرەت و هۆز وتراوە: پاروو بکەوێتە کۆشی نەوەک عاردی. [1]
بیستومە پاروو لە زار بکەوێ
بۆ کۆش چاکترە نەک لێرە و لەوێ
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 480 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!