ناو: محێدین
نازناو: حەقشناس
ساڵی لەدایکبوون: 1925
ڕۆژی کۆچی دوایی: #15-10-2013#
شوێنی لەدایکبوون: #سنە#
شوێنی کۆچی دوایی: سنە
$ژیاننامە$
شاعیری شیرین زمان و خەڵکی، مامۆستا مەحیەدین حەق شناس، لە ڕۆژێکی زستانی ساڵی 1303 هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ئاسمانی ژیان هەڵێنا. لە ماوەی تەمەنی پڕ پیت و بەرەکەتی 89 ساڵەی مامۆستا حەق شناس چەندین بەرهەمی کوردی و فارسی بە یادگاری بە جێ ماوە کە زۆر تر لەسەر شێوازی ژیانی خەڵکی کوردستان و بیرەوەرییەکانی سەردەمانی پێشووی کوردستان و سنەیە، کە بەناوبانگ ترینی ئەوان بەرهەمی #شارەکەم سنە#یە.
مامۆستا حەق شناس یەکێک لە خۆشەویستترین و خۆشزمان ترین شاعیرانی هاوچەرخی سنە و هەموو کوردستان بووە و ئەمە وای کردووە کە چەند بار وەکوو کەسایەتی فەرهەنگی کوردستان دیاری بکرێت. ناکرێت کە خەڵکی شارێکی جوان و فەرهەنگی وەکوو سنە بیت و ئەوینی ئەو شارە لە خامە و قەڵەمی هونەرمەندێک وەکوو مامۆستا حەق شناس ڕەنگ نەداتەوە. سنە شارەکەم، شاری شیرینم بێشکەی لەدایک بوون، هەلۆرک ژینم سنەی قارەمان، سنەی هەڵۆ خان سنەی مەستوورەی شاعێر کوردستان جێگای پەروەرش جوانگەل دلێر مەحکەم وەک شاهۆ، شوجاع وێنەی شێر تەکیەگای گەلم، مەنزڵ ئەجدادم ئەر تۆ ئاباد بیمنیش دڵشادم خۆشەویستی تۆ، سنە ئایینم من چاوم بۆ چەس تۆ پێ نەبینم. لە مەنزوومەی شارەکەم سنە ناوی جێگا ون بووەکانی سنە و گەڕەکە کۆنەکانی ئەو شارە باس کراوە، جگە لەمە بیرەوەرییەکان و ڕەسمە کۆنە کانی خەڵکی سنە دووپات کراوەتەوە، مامۆستا حە ق شناس لەمەڕ مەنزوومەی شارەکەم سنە ئاوا ئەفەرمێت: (شارەکەمان سنەی خۆشەویست سەحراو سەیرانگاو کانی و باغ و ئاسار و ڕەسم و یاسا و سوننەت گەل عەزیز و زەریف فرەیەکی بوو کە وردەوردە لە بین چوون و حەتا ناویشیان کەمکەم خەریکە لە هۆش دەچێتۆ) .
دیارە بەم وتەی مامۆستا حەق شناس مەبەستی ئەم هونەرمەندە پایەبەرزە لە نووسینی مەنزوومەی شارەکەم سنە دەر ئەکەوێت. ڕەنگە تەنیا شاهێدی کانیاو سەیرانگاکان و سوننەت گەلی سنە، ئاویەر بێت کە هەردەم وەکوو پاڵپشتی شار، سەربەرزانە دەڕوانێتە تێپەڕینی کات و سەردەمەکان و ڕووداوەکانی سنە، و مرۆڤ ژیانی چاو ترووکاننێکە ئەویش ژیانی کەسانێک کە لەدڵی خەڵک ئەژین و دابڕانی ئەوان لەهەر کاتێک دا زوو و ئەستەمە؛ بەڵام ئەمە ئاکامی هەموو مرۆڤەکانە.
مامۆستا حەقشناسیش لە 23 ی ڕەزبەری ساڵی 1392 ی هەتاویی 15-10-2013 لە شارەکەی خۆی سنە، ماڵ ئاوایی لە ژیانی پڕ بەرکەتی خۆێ کرد. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 117,666 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!