دەڵەمە (دەرەمە)
دەرەمە: لە شیری ئاژەڵ دروستدەکرێت، قامیشەکیان هێناوە نزیکەی بیست سانتیمەترێک بووە، قامیشەکی تریان لەسەر داناوە، چەند قەترەیەک شیری هەنجیریان تێکردووە، دوایی ئه و شیر هەنجیرەیان لە شیری ئاژەڵ کردووە، شیرەکە توند بووە، پێی وتراوە(دەرەمە) (دەڵەمە)، ئەم وشەیە، هاوبێژی دیکەشی هەیە، وەک ئەوەی بە هێلکەی خاو برژیش دەگوترێت: دەڵەمە (دەرەمە).
هەروەها هەر شتێک لە شلییەوە بەره و پەیتیی بچێت، پێی دەگوترێت: دەڵەمە (دەرەمە).
لە ئیدیۆمیشدا، بەکاردێت، کە دەگوترێت: فڵانە کەس دەڵێی دەڵەمەیە (واتە: شل و خاوە).[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 864 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!