ناو: عەدنان
نازناو: عەدنانی حاجی کاکه
ناوی باوک: ئیسماعیل
ناوی دایک: زەکیه
سالی لەدایکبوون: #1965#
شوێنی لەدایکبوون: #دیبەگە#
$ژیاننامە$
ساڵی 1965 لە شارەگوندی دیبەگە لە ناحیەی #کەندێناوە# لە پارێزگای #هەولێر# لەدایکبووە.
قۆناغەکانی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە دیبەگە و ئامادەیی لە #مەخموور# تەواوکردووە.
لە ساڵی 1988 بڕوانامەی دیبلۆمی ڕاگەیاندنی لە ئینستیوتی ڕۆژنامەگەری و ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان وەرگرتووە.
لە ساڵی 1994، سەرەتا وەک مامۆستای پیشەیی پەیمانگای ڕاهێنانی پیشەیی کەم ئەندامان ی هەولێر دامەزراوە.
ڕاگەیاندار و فۆتۆگرافەر و بەرپرساری ڕاگەیاندن بووە لە #وەزارەتی تەندروستی# و وەزارەتی کار و باری کۆمەڵایەتی و #وەزارەتی پلاندانان#.
ئەندام و لێپرسراوی لێژنەی پارێزگای هەولێر ی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بووە.
لێپرسراوی لاپەڕەی قوتابیان و لاوان بووە لە (ڕۆژنامەی برایەتی) ساڵی: 1993.
لە 3 کۆنگرەی ڕۆژنامەنووسای کوردستان بەشداربووە و ئەندامی #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# و فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانە لە برۆکسل - بەلچیکا
سەرپەرشتیاری گشتی گۆڤاری (خۆری ئیسلام) بووە لە وەزارەتی ئەوقاف و کار و باری ئیسلامی و تا ژمارە 6 بەردەوام بووە.
له گۆڤاری (ژین نامە) نوسەر بووە و لەپێناو مافەکانی منداڵان لەگەڵ ڕێکخراوی یونسێف و ڕێکخراوی چاودێری کۆمەڵایەتی کاری کردووە.
لە پڕۆژەی (وشیاری ڕێکەوتن نامەی مافەکانی منداڵان) لە بواری دەرکردنی نامیلکە و پۆستەر و وەرگێڕان و چاپکردنی کتێب و بڵاوکراوە کاری کردووە.
ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری تەندروستی و کۆمەڵ بووە.
ئەندامی (لێژنەی ئامادەکاری ڕاگەیاندن) بووە لەدەستەی باڵای گشتی سەرژمێری دانیشتووان لە دەستەی گشتی ئاماری کوردستان.
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕاگەیاندن و چاپ و بڵاوکردنەوە و لە بەڕێوەبەرایەتی ڕادیۆی هەرێم، ڕادیۆی نەورۆز کاری کردووە. لەبەرنامەکانی (50 خولەک بۆ دیدار) و (چێرۆکی هەفتانە) و (دیداری ڕۆشنبیری) بەشداری کردووە.
سێ سال کارمەندی کتێبخانەی گشتی دیبەگە بووە.
ئەندامی دەستەی کارگێڕی سەنتەری ڕۆشنبیری مەخموور بووە.
لەلایەن وەزارەتی ڕۆشنیری و لاوان سەرپەرشتی شاند بووە بۆ ڕۆژنامەی (ڕیا تازە) و (بەشی کوردی ڕادیۆی یەریڤان) و چەندین دیداری لەگەڵ ڕۆشنبیرانی کورد لە ئەرمەستان ئەنجامداوە.
لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و ئاژانسی دەنگوباسی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و وەزارەتی لاوانی کوردستان بەشداری پێشانگای فۆتۆگرافی و چالاکییە ڕۆشنبیرییەکانی لاوانی کردووە.
زانیاری لەسەر ڤیستیڤاڵە جیهانییەکانی قوتابیان و لاوان ی بڵاوکردۆتەوە.
ساڵانێک وەک وتەبێژی وەزارەتی کار و وەزارەتی کار و باری کۆمەڵایەتی کاری کردووە و سکرتێری ڕۆژنامەوانی وەزارەتەکانی کانی تەندروستی و کار و پڵاندانان بووە.
وەک پەیامنێری ڕاسپێردراو بۆ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی هەرێمی کوردستان لە پڕۆسەی ئازادکردنی ئێراق لەسنووری مەخموور و کەندێناوا دا جموجۆڵی باشی بینیوە.
بەشداری لە لێژنەی ئامادەکاری کۆنگرە و کۆنفراسی وەزارەتی تەندروستی و کاردا کردووە.
لە ساڵی 2003 و لە دوای ئەوەی 15 ساڵ ئاواەرەیی گەڕاوەتەوە سەر زێدی خۆیان لەدیبەگە و لە هەڵمەتی گەڕانەوەی خەڵک و ئاوەدانکردنەوە جێی دەستی دیار بووە و دەیان ڕاپۆرت و هەواڵ و فلیمی بەڵگەنامەی تۆمار و بڵاوکردۆتەوە..
ئەندامی پڕۆسەی ڕاپرسی ڕیفراندۆی جاری یەکەمی لەناوچە کێشەلەسەرەکان بووە.
چەند ساڵێکە لەپێناو پارستنی ڕەسەنایەتی و فۆلکلۆر و کەلەپوور و بە ئەرشیفکردنی وێنە و بەڵگەنامە مێژووییەکان و ئەنتیک و ئامڕازە خۆماڵیەکانی و داب و نەرێت بەردەوامه، ناوەندی فەرهەنگ و ئەرشیفی دیبەگەی لە ناوچەی کەندێناوە دامەزراندووە و لەسەر ئەرکی خۆی خۆبەخشانە کاردەکات لە پێناوی پارێزگاری ئەرشیف و مێژوودا، پەیجێکی بۆ ڕادیۆیی کوردی بەغداد کردۆتەوە و دەیان نووسین و بابەت و وێنە و ڤیدیۆ و دەنگی ڕەسەنی ڕادیۆ و بێژەران و هونەرمەندان و نووسەرانی تێدا بڵاوکردۆتەوە.
لەبواری ئەرشیفدا توانای باشی بەکارهێناوە و ژمارەیک کاسێت و بەرهەمی ڕادیۆی یەریڤان و ڕۆژنامەی ڕیاتازە ی لای خۆی پاراستووە.
کتێبخانەیەک و ناوەندی فەرهەنگی لە دیبەگە کردۆتەوە و چەندین کتێب وبەڵگەنامە و هەزاران وێنەی دیکۆمینتاڕی و مێژوویی پاراستوە.. لەگەڵ کۆمەڵێک بەڵگەنامەی تەعریب کردنی مەخمور و دیبەگە و دەوروبەرەکانیان.
[1]