ناو: وەفیق
نازناو: وەفیق سامەرائی
ناوی باوک: عەجیل عەمود
ساڵی لەدایکبوون: 1947
رۆژی کۆچی دوایی: #30-08-2022#
شوێنی لەدایکبوون: سامەرا
شوێنی کۆچی دوایی: لەندەن
$ژیاننامە$
وەفیق عەجیل حەمود ئەلسامەڕائی (لەدایکبووی 1947 لە سامەڕا) کە جەنەرالێکی پێشووی سوپای عێراق و بەڕێوبەرێکی پێشووی بەڕێوبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی سەرۆکی پێشووتری عێراق جەلال تاڵەبانیی بووە.
سامەرائی لە ساڵی 1968 کۆلیژی سەربازیی و لە ساڵی 1977یش کۆلیژی ئەرکانی تەواوکردووە و لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا چەندین پلەوپایەی سەربازیی بینیوە و یەکێک بووە لە ئەنفالچییەکان. دواتر لە ساڵی 1994 لەو ڕژێمە هەڵدێت و ڕوودەکاتە هەرێمی کوردستان و دەبێت بە ئۆپۆزیسیۆن. پاشان دەچێت بۆ بەریتانیا.
30-08-2022 لە شاری لەندەن و بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 868 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!