کوارگ (قارچک): یەکێکە لە کەڕووە بەناوبانگەکان لە زۆربەی جیهان بڵاوه، زیاد له 5000 جۆری هەیە، لە کوردستان چوار جۆری زۆر لێ بڵاوە، دوو جۆريشی بۆ خواردن دەشێ، لە کۆتایی زستان و سەرەتای بەهار لە ناوچە شێدار و خاکە بەپیتەکان پەيدادەبن.
کوارگ، لە قەدێکی کورت و کڵاوێک پێک دێت لەگەڵ دەزووله کەڕوو که کوارگەکە له زەوی دەچەسپێنی، خانەکانی بە دیوارەخانه دەورە دراوه.
خانەکانی بە پێچەوانەی ڕووەک سەوزەپلاستيدی تێدانيه، بۆیه لە جيهانی ڕووەکی ئەژمێر ناکرێ، بەڵکوو سەر بەجيهانی کەڕووەکانه، ئەگەرچی وەک ڕووەک دەبێ لە خاک یان ناوەندێکی تايبەتی زۆربوون پەروەردە بکرێ، مادام سەوزە پلاستيدی تێدانيه کەواتە ناتوانێ خۆراک بۆخۆی دروست بکات، بەڵکو خۆراک لە مادە ئۆرگانيه شیبووەکان وەردەگرێ، بەهۆی دەزووله کەڕووەوە، کوارگ بەهۆی سپۆڕەوە زۆردەبێت، کە لەسەر زۆرێک له ڕیشووەکانی ژێرەوەی کڵاوه هەیه.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 578 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!