روونکردنەوەیەک لە یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کورستان سەبارەت بە پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی خێزان و ئافرەت لە هەرێمی کوردستان
دوای گەنگەشەکردنی پرۆژە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ئافرەت لە پەرلەمانی کوردستان، لێکەوتە و دەنگدانەوەی خراپی لێ کەوتەوە، ئێمە لە یەکێتی زانایان لەڕوانگەی هەستی بەرپرسیارێتی و ئەرکی پیشەیی خۆمان، چاومان بە پرۆژە یاساکە کەوتووە.
دوای خوێندنەوە و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون بۆمان دەرکەوتووە، کە ئەم پرۆژە یاسایە لەگەڵ بنەماکانی شەریعەتی ئیسلام ناگونجێ و پێچەوانەی نەریت و واقعی کۆمەڵگەی کوردی و ئاشتی کۆمەڵایەتییە و ئەگەری لێکەوتەی خراپی بۆ سەر شیرازەی خێزان هەیە، لەم سۆنگەوە داواکارین لە پەرلەمانی کوردستان پرۆژەی ناواقعی و نەگونجاو بە کلتور و واقعی میللەتەکەمان نەخاتە بەرنامەی کار و هەوڵی بە یاسا کردنی نەدات، چونکە دەرکردنی یاسا بۆ خزمەت و بەرژەوەندی هاوڵاتیان و کۆمەڵگەیە نەک زیاتر کردنی ئاریشە. [1]
#یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان#
23ی9ی2022
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 321 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!