کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #کۆیە# لە کاتی بۆردومانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی #حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران# لە بنکە و بارەگاکانیان و نشینگەکانی (کەمپی ئازادی) و (زەوییە سپی) و بارەگای (قەڵای دێموکرات) لە #هەرمۆتە# و دەوروبەری شاری کۆیە لە #28-09-2022# دا، زۆر لێ نەبڕاوانە و ماندوونەناسانە پەیوەندیان بە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید و بەشی فریاگوزارییەوە کرد و دڵسۆز و خەمخۆرانە هاتنە دەست بۆ چارەسەرکردنی بریندارەکان و بەخشینی خوێن و تیمارکردن و پەرستاری کردنی زامدارەکان. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,430 անգամ