شارەدێی گوێرگون یان شارەدێی گوڕگین لە دابەشکاریی کارگێڕیی ئێراندا، یەکێکە لە سێ گوندەواری ناوچەی کوڕانی لە شارستانی بیجاڕ، لە پارێزگای #سنە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.[1]
زەوییەکانی دەشت و تەپۆڵکەی نەرمانە و ئاوەڕەوی تێکڕا بەرەو خۆرهەڵاتە.
ئەم شارەدێیە ناوی لە گوندی گوێرگونەوە وەرگرتووە کە ناوەندی گوندەوارەکەیە، گوڕگین بە وتەی خەڵکی گوندەوارەکە لە پێشدا (گوڵ گین) بووە، دەشکرێ بڵێین چوون خەڵکی کوردی ئەم ناوچەیە ئازا و بە گوڕ بوون بەم گوندەیان وتووە (گوڕگین) واتای شوێنی پیاوانی ئازا و بەهێز و پاڵەوان، لەبەرئەوەی گوڕ لە کوردیدا واتای بەهێز. بەڵام بەهۆی داگیرکاری و هۆکاری ڕامیاری و مەزهەبییەوە کوردانی ئەم ناوچەیە بۆ مانەوەیان و نەمانی ستەم لە سەریان زمان و مەزهەبیان گۆڕیوە و تواونەتەوە لە ناو گەلی ئازەرییەکاندا و لەسەر زمانی ئەمان ئەم ناوەش لە گوڕگینەوە بووەتە گوێرگون، ئەگینا زۆرینەیان لە بنەچەدا کوردن.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 223 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!