$پارادایم و شۆڕشی زانستی لای تۆماس کون$
نووسینی: د. حسێن حەسەن جەباری
سرووشتی شۆڕشی زانستی ئەستەمە بتوانین کاتێک بۆ سەرەتای شۆڕشی زانستی دیاریبکەین، چونکە زانست وەک هەر شتێکیتر بەردەوام لە گەشە و پێشکەوتندا بووە، بەتایبەت لەگەڵ هەوڵەکانی ئەریستۆتیلیس و قۆتابخانەی ئەسکەندرییە و پەیدابوونی زانست لە ڕۆژاوا بە ڕێگای عەرەبەکانەوە، بۆیە ئاساننییە بتونراێت کاتی شۆڕشی زانستی دیاریبکرێت، بەڵام گەر بمانەوێ خاڵێک وەک سەرچاوەی دەستپێکردنی شۆڕشی زانستی دیاریبکەین، ئەوە دەکری بۆ دوو سەدەی پێش ئیستا بگەڕێینەوە لەوکاتەی ئەقڵی مرۆڤایەتی کارێگەربووە بە ڕێنماییەکانی فرنسیس بیکون و چەمکەکانی دیکارت و دۆزینەوەکانی گالیلوە، بەڵام سەبارەت بە زانست بە سێ بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەدا بەدرێژایی میژوو تێپەڕیوە، لەوانە (پێکدادانی نێوان چینەکان و سەرهەڵدانی کۆمەڵگا سەرەتاییەکان و هەوڵدانیان بۆ ڕزگاربوون لەو ناکۆکییە).
بزووتنەوەی دووەم بریتیبوولە (تێکوشانی خەڵک لەپێناو بەرهمهێنان لەبوارەکانی کار و پیشەسازیدا)، بەڵام بزووتنەوەی سێیەم بریتییەلە (گەڕان بەدوای کاری زانستیدا، تییدا زاڵبوون بەسەر سرووشتدا خاڵی گرنگبووە لەپێناو دۆزینەوەی یاساکان و ناسینەوەی پێکهاتە جیاوازەکانی واقیعە.. بۆیە تیورەکەی توماس کون خوی لە یەکیک لەم سێ جۆرە بزووتنەوەیە بەرجەستەدەکا ئەوەیش بزووتنەوەی سێیەمە. توماس کون لەتیورەکەیدا زۆر گرنگیی بەلایەنی کۆمەلایەتی و گۆڕانکارییەکان نەداوە لە دروستبوونی شۆڕشی زانستیدا، تاکە هۆکاریش بۆئەمە، گرنگیدانی توماس کونە بەلایەنی ستراکچەری تیورە زانستییەکان بەتایبەت ئەو گۆڕانکارییانەی لەبواری زانستەکاندا ڕوویاندا وەک فیزیک بەتایبەت ئەو گرفت و قەیرانانەی ڕووبەڕووی ستراکچەری تیورەکە بووەوە. لێرەوە کون گەیشتە چەمکی شۆڕش کاتێ بۆ میژووی زانست گەڕایەوە و گۆڕانکاری و پیشکەوتنی فیزیای کلاسیک خوێندەوە و شیکردەوە بۆیدەرکەوت کە چون زانست گەشەدەکا.
شۆڕش پێش هەمووشتێک هەڵویستێکی مرۆڤانەیە، هەموو هەڵویستێک مۆرکێکی خۆی هەیە پەیوەستە بەو ڕۆڵەی هەموو مرۆڤیک تێیدا ئەنجامیدەدا، بەمجۆرە دەکرێ شۆڕش سیاسی یان ئابووری یان هونەری یان هزری بێ، ئەمەش بۆ ڕۆڵی ڕابەرەکەی یان بزوێنەرەکەی دەگەڕێتەوە، بۆیە سەرجەم شۆڕشەکانی پێشووتر خزمەتی بە شۆڕشی سیاسی دەگەیان. پێش سەدەی بیست چەمکی شۆڕش وەک چەمکی گەشەکردن گەشە ناسراوبوو کە لە ژیانی خەڵکی و کۆمەڵگاکان ڕوویاندەدا ئەمەش بەپیێ دواکەوتن و نەزانینی ئەو کۆمەڵگایانە لێکدەدرایەوە، بەڵام سەردەمی ئێمە بە سەردەمی دۆزینەوەی خێرا ناسراوە لەسەرجەم بوارەکاندا، سەردەمی دۆزینەوەکانی وەک خێرایی و موشەک و ئەلکیترۆن و ئەتۆم..، وەک چۆن غارودی دەڵیت:لەم سەردەمەدا مرۆڤ بەسەر بچووکترین شتەکاندا زاڵبووە.. بۆیە ناکرێ چیتر باس لە گەشە بکەین، ئەمە شۆڕشە نەک پێشکەوتن، چونکە گۆڕانکاری ڕیشەیی لەخۆدەگرێ.
شۆڕش وەک چۆن دەستپَیشخەری هەبوو لە ڕاڤەکردنی میژوو شارستانییەت، بەهەمانشیوە ئەو ڕۆڵی هەیە لە ڕاڤەکردنی میژوو و زانستدا.. بۆیە چەمکی شۆڕش گرنگی و ڕۆڵی خوی هەبووە لەسەدەی بیستدا لە ڕاڤەکردنی خێرای گشەکردنی زانستدا، ئەمە بۆ خۆی دژبە تیوری کەڵەبوونی زانینی زانستی دەوەستیتەوە. ئەو تیورەی پێیوایە زانست بەبێ دابڕان گەشەدەکا، زانیارییەکان کەڵەکەدەبن.. بۆیە یومنی تەریف ئەلخولی لە پەرتووکی فەلسەفەی زانست لەسەدەی بیست دەڵیت:جاریکیتر دەستپَیشخەری پوپەری دەردەکەوی لەوەی کە باسی لە چۆونیەتی گەشەکردنی زانست کردووە لەشێوەی شۆڕش بەبێ ئەوەی بەردەوامی هەبێ لەپێشکەوتنیدا، پیشکەوتن بریتییەلە زنجیرەیەک شۆڕشی یەک بەدووا یەک. هەروەک چۆن هەموو پێشکەوتنێک بریتییەلە بەدرۆخستنەوەی گرێمانەی پێشووتر، ئەمە بۆخۆی شۆڕشە، بە واتای کوتاییهێنان بە خولێک و دەستپێکردنی خولێکی نوێ.
لێرەدا پوپەر وەک فەیلەسوفێک باسی لە دۆخی شۆڕش کردووە کاتێک گرێمانەکان بەدرۆدەخرێنەوە و تیورە زانستییکان و خودی زانستیش گشەدەکەن وەک هەڵقوڵان وەسفی ئەو گشەیەیکردووە، بەڵام سەبارەت بە بەکارهێنانی چەمکی شۆڕش بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆ ڕاڤەکردنی چۆنیەتی گەشەکردنی زانست بۆ فەیلەسوفی زانست توماس کون دەگەڕَتەوە لە پەرتووکی ستراکچەری شۆڕشە زانستییەکان، چونکە میژووی زانست لای ئەم بریتییەلە میژووی شۆڕشە زانستییەکان. توماس کون وەک ئامرازێک چەمکی شۆڕشی بەکارهێناوە بۆ ڕاڤەکردنی گەشەی زانستی، پێش کون باس لە شۆڕشی زانستی کراوە، بەڵام نەک وەک ئامرازێک فەیلەسوفەکە بۆ ڕاڤەی گەشەکردنی زانست بەکاریهێنابی، بۆیە دەبینین الکسندر کواریە لە ساڵی 1939 ئەو چەمکەی بەکارهێناوە لە پەرتووکی دراسات عن گالیلو وەک ئامرازیک بۆ دروستبوونی زانستی نوێ.
کەواتە بۆچوونەکانی کواریە کارێگەری هەیە لەسەر بۆچوونەکانی توماس کون، لەبەر نێزیکیکواری لە توماس کونەوە لە زانکۆی هارڤارد، توماس کون ئاماژە بەوەدەکا کە کواری کارێگەری هەبووە لەسەر بۆچوونەکانی بەتایبەت لە میتودە فەلسەفییەکەی لەزانستدا، هەروەها دەبینین کە هربرت باترفیلد لە چەند وتارێکیدا مژدە بە ڕاڤەی شۆڕش دەدا بۆ سرووشتی گەشەکردنی زانستی و پوختەی بۆچوونەکەی بریتییەلەوەی کە زاناکان لە قۆناغیک لە قۆناغەکان گۆڕانکاری لە پلانی بیرکردنەوەیان دەکەن سەبارەت بە شتەکان و دەیگۆڕن بۆ پلانی نوێ بەمەبەستی گەێشتن بە بیروکەیەکی نوێ وەک دەروازەیەک بۆ لابردنی کوسپ و ئاستەنگەکان. بەڵام لەگەڵ توماس کون و تیورەکەی دەربارەی شۆڕشە زانستییەکان بۆ وەڵامدانەوەی چونیەتی گەشەکردنی زانست، توماس کون پەنادەبات بەر میژووی زانست. بە بۆچوونی ئەو تیوری زانستی ڕەها و چەسپیو نییە، بەڵکوو ئەوەی هەیە بریتییەلە تیورێک بەردەوام لەگۆڕاندایە، تیورەکان پیویستیان بە پێداچوونەوە و گۆڕانکاری هەیە، لێرەدا ڕاستییە گەردوونیەکان تەنها وەک پاراهەمیشەی هزرین کە توانای پێداچوونەوە و گۆڕانکاری هەیە لەگەڵ گەشەکردنی زانیاریەکانمان، بەتایبەتی دوای ئەوەی خودی زاناکان دانیان بەو ڕاستییە ناوە کە ڕۆژێک بێت تیورەکانیان ڕاڤەبکرێت.
بەنموونە دەبینین نیوتن لەشوێنێکدا دەڵێت: هیواموایە ڕۆژێک بێت تیوری کێشکردن ڕاڤەبکرێت، بەڵام ئینشتاین لە وەڵامیکی بۆ یەکیک لە شوێنکەتووانی لە پرسیاری ئەوەی، ئایا دە کەس هەن لە تیوری ڕێژەیی تێگەێشتووبێتن؟ دوای بیرکردنەوەی قووڵ وتی: بەڵی بیست کەس هەن، بەڵام هیچ کەسێ لەوانە ئینشتاین نییە. بۆیە گومان لەوەنییە کە تیورە زانستییەکان ڕەها و جەقبەستوو و پێروزنین، بەڵکوو بەردەوام لە جوولە و گۆڕانکاری و پێداچوونەوەیادان، ئەمە واتای ئەوەیە هەموو تیورەکان بریتینلە بۆچوون دەربارەی بوون و گەردوون و سرووشت نەک حەقیقەتی بوون و گەردوون، هەروەها بۆچوونی توماس کونیش دەربارەی شۆڕشی زانستی زۆر گونجاوە بۆ ڕاڤەکردنی چوونیەتی گەشەکردنی زانست، بەوەی کە هیچ تیوریک ڕاستی ڕەهای دەربارەی بابەتەکە پێنییە، بەڵکوو هەموو گرێمانەکانی بریتینلە بۆچوونی ئەم زانا و ئەو زانا. ئێمە گەر پرسیاریک بکەین، ئایا توماس کون هیچ بەراوردێک لەنێوان شۆڕشی سیاسی و شۆڕشی زانستی ئەنجامدەدا؟ لە وەڵامدا دەڵێین بەڵی، کون هەوڵیداوە بەراوردێبکا لەنێوان شۆڕشی سیاسی و زانستی، کاتێ وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە، بۆچی گۆڕینی پاراهەمیشە شۆڕشە؟ چ کاتێک شۆڕش ڕوودەدا؟
کون بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە بەراوردێ لەنێوان شۆڕشی سیاسی و زانستیدا دەکا. کون دەڵیت: شۆڕشی سیاسی کاتێ ڕوودەدا کە هەستیکی زۆر لای کەسانی سیاسەتمەدار و بەشێکی کۆمەڵگای سیاسی دروستدەبێ دەبارەی بێتوانایی دەزگا سیاسییەکان لە ڕووبەڕووبونەوەی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ گرفت و کیشەکان و چارەسەرنەکردنیان.. بۆیە هەرکاتێک پاراهەمیشەی سیاسی فەرمانڕەوا ئەو توانایەی نەبێ، ئەوە پاراهەمیشەی پێچەوانەوە دێتەئاراوە و گریمانەی چارەسەری کیشەکان و گرفتەکان دەخاتەبەردەست. لێرەدا ناکۆکی لەنێوان پاراهەمیشەی فەرمانڕەوا و پاراهەمیشەی دەرەوەی فەرمانڕەوا دروستدەبێ کە لەکۆتاییدا بە قازانجی ئەو پاراهەمیشەییە دەکەوێتەوە کە توانای چارەسەری گرفتەکانی هەیە. بەهەمانشێوە شۆڕشە زانستییەکانیش لەڕێگای هەستکردنێکی زۆرەوە دروستدەبێ لەلایەن زاناکان کاتێ گرفت و کیشەیان دێتەپێش، بەهەمانشێوە کۆمەڵگای زاناکانیش بەسەر دوو گرووپدا دابەشدەبێ، کاتێ پاراهەمیشەە زانستییەکە لە ڕۆڵی خۆی دەکەوێ لە دۆرزینەوەی بەشێکی سرووشت کە بۆ تێڕوانینی پاراهەمیشەەکە دەگەڕێتەوە. کەواتە هەستکردن بە خراپی ڕۆڵی تیورەکان سیاسی و زانستی لە چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان هۆکاری سەرەکین بۆ هەڵگیرسانی شۆڕش.
لە ڕوانگەی کونەوە تاکەکان (زانا و سیاسەتمەدار ڕووبەڕووی دۆخی قەیران دەبنەوە کاتێ نەتوانن کێشەکان چارەسەربکەن.. بۆیە تاکەکان پابەندن بە بونیادنانی کۆمەڵگا لە چوارچیوەی پاراهەمیشەێکی سیاسیتردا (پاراهەمیشەێکی نوێ)، لێرەوەیە کۆمەڵگا بۆ چەند بەشێک و لایەنێک و پارتێک دابەشدەبێ، دۆخی کێبڕکێ لەنێوانیان دروستدەبێ، هەندێ لەو پارت و لایانانە بەرگری لە پاراهەمیشەە کونەکە دەکەن، بەشیکیتریان هەوڵدەدەن پاراهەمیشەێکی نوێ دروستبکەن، لەم دۆخدا پەنابردنەبەر هێز بۆ دوورخستنەوە و پەراوێزکردنی پارتەکانیتر بێسوودە، بۆیە پیویستە پارتە سیاسییەکان لەکۆتاییدا بۆ هونەری گفتگۆ و قەناعەتپێکردن بگەڕێنەوە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانە.هەمان سیناریۆ لەزانستدا دووبارەدەبێتەوە. زاناکان کاتێ دۆخی قەیران دروستدەبێ هەوڵدەدەن جارێکیتر پابەندبن بە بونیادنانی کۆمەڵگاوە، بۆیە زاناکان بۆ دوو گروپ دابەشدەبن، گروپێک داکوکی لە پاراهەمیشەە کۆنەکە دەکا، گروپی دووەم بانگەشە بۆ پاراهەمیشەێکی تازەدەکا، دەتوانێ کۆمەڵگا لەو قەیرانە ڕزگاربکات. دەتوانێ گرفت وکێشەکان چارەسەربکا. بەدەرچوون و ڕزگاربوون لە دۆخی قەیران دەوترێ شۆڕش.
بەڵام سەبارەت بە فاکتەر و هۆکارەکانی شۆڕشی زانستی لە بوارەکانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و هزری و ئایینی و تەکنیکی بریتینلەمانەی خوارەوە: 1. لەسەر ئاستی سیاسی خۆی لە دەرکەوتنی هەریم و دەوڵەتی بچووکدا دەبینێتەوە. ئەمەش پەیوەندی بەو گۆڕانکارییانەوە هەیە کە لەژینگەدا ڕوویدا، وەک دەرکەوتنی سەرماییەداری لەکۆمەڵگادا دوای ئەوەی لە سەدەکانی ناوەڕاست سەرجەم بوارەکان لەژێر کونتروڵی پیاوانی ئایین و دەربەگەکانەوە بووە.. بۆیە سەرجەم سەنتەرەکانی ڕۆشنبیری لە سەردەمی سەرماییەداریدا بۆ شارەکان گوازترایەوە و بیرکردنەوەی ئاوەزگەرایێ زاڵبوو بەسەر هزرینی تاکەکانیەوە. ئەمە بۆ خوی شۆڕشە. 2. لەسەر ئاستی ئابووری خۆی لەگەڕان بەدوای بازاڕی نوێدا دەبینێتەوە و هەروەها فراونکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان بو ناوچە جیاجیاکان و دوورەکان. 3. لەسەر ئاستی ئایینی ئەوەی لە ئەروپا ڕوویدا لەگەڵ دەرکەوتنی پروتستانت و ڕوودانی جەنگی ئایینی، هەروەها چەسپاندنی جۆری هزرین لەسەر زاناکان لەلایەن پیاوانی کڵێسەوە یەکێکە لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی شۆڕش. 4. لەسەر ئاستی هزری بو کەشوهەوای هزری لە ئەوروپا دەگەڕێتەوەو ئەو گۆڕانکارییانەی لە زانستە کلاسیکییەکاندا ڕوویاندا بەتایبەت لەبواری کیمیائیدا، بووە ﮪۆی گرنگیدان بە کەهرۆموگناتیسی لە ساڵی 1500.
5.لەسەر ئاستی کۆمەڵایەتی خۆی لە وەڵامدانەوەی پێداویستییە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمەڵگا دەبینێتەوە، بو نموونە لەبواری وزەدا دەبینین کارەکانی فارادی بۆ سەلماندنی بوونی پەیوەندی نێوان کارەبا و موگناتیسی، چونکە کۆمەڵگای ئەو سەردەمەی فارادی بەدوای سەرچاوەی نوێی وزەدا دەگەڕان، لەگەڵ بوونی هەموو ئەو فاکتەر و هۆکارانە، سەرهەڵدانی شۆڕش پیویستی بەکارامەیی تاک هەیە، توانای زانا هەیە وەک زیرەکی و داهێنەری، وەک ئەوەی زانای گەردوونناسی هیرشیڵ لە بینینی کەوکەبی ئۆرانۆسدا ئەنجامیدا، کەواتە تاک ڕۆڵی خوی هەیە لە سەرهەڵدانی شۆڕشدا. 2. شۆڕش بریتییەلە گۆڕان لە بینیندا توماس کون ئەوەی لەزانستدا ڕوودەدا بۆمانی وەسفدەکا و دەڵیت: دوای شۆڕش زاناکان شت و دیاردەی نوێیان دەبینی وەک ئەوەی پێیانوابێ لەجیهانیکیتردا بژێین کە جیاوازبێ لە جیهانی پێش شۆڕشەکە.. بۆیە سەرجەم ئامراز و کەلوپەلەکان و زمانی زانستی زاناکان گۆڕا تا لەگەڵ جیهانە نوێیەکەدا بگونجێ، لەگەڵ پاراهەمیشەە نوێیەکەدا کە تاک و کۆمەڵگا بەهوێەوە ژیانیکی زانستی نوییان وەرگرت. لێرەدا زاناکان دوای جێگێربوونی پاراهەمیشەی نوێ لەگەڵ دیاردە و شتی نوێدا ڕەفتاردەکەن بەپیێ بۆچوون و تێڕاونینی نوێ وەک ئەوەی لە بینینی گشتاڵتیە ڕوودەدا، کەواتە گۆڕانی پاراهەمیشە بریتییەلە گۆڕانی بینینی زاناکان بۆ جیهان کە تێیدا شتی نوێ دەبینن.
ئەو شۆڕشەی توماس کون باسیدەکا هاوشێوەی گۆڕانی گشتاڵتییە کە لە بینینی زاناکاندا ڕوودەدا، چونکە مرۆڤ کاتێ گۆڕانکاری لەبواری بینینی بۆ وێنەکان و فۆرمەکان ڕوودەدا ئەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی ئەزموونە دەروونییەکانی دەگەڕێتەوە وەک ئەوەی کەسێک دەڕوانێتە وێنەیەک یان فۆرمێک لەسەر کاغەزێک بەڵام بۆ جاری دووەم کاتێ تەماشایدەکاتەوە ئەوە هەمان وێنە یان فۆرم نابینێتەوە، بەڵکوو وێنەکە دەگوڕی وەک ئەوەی سەروژێر بووبێتەوە، بۆیە ئەنجامی ئەو گۆڕانکاری و شۆڕشانە دانپێدانانی زاناکان دەبێ دەربارەی کەموکورتییەکان و هەڵەکانیان لە بیروبۆچوونیان کە داکۆکیان لێدەکرت، بەڵام دوای شۆڕشە زانستییەکە دان بە بوونی هەڵەکان دەنین لە بیروبۆچوونیان. کەواتە شۆڕش بریتییەلە وەرچەرخانێک لە میتۆدی تەماشاکردنمان بۆ جیهان، بەو واتایێ شۆڕش ئەنجامی گواڕنکارییەکی دیاریکراوە کە لەئاگامەندی ئێمەدا بۆ جیهان ڕوودەدا، بەپیچەوانەوەی ئەو بۆچوونەی پێیوایە شۆڕش لە ئەنجامی دۆزینەوەیەکی کەڵەکەبوو بۆ ژمارەیەک لە یاساکانی سرووشت ئەژماردەکری، یان بۆ ئەنجامی زانیارییەکانمان دەربارەی گۆڕانکارییە سرووشتییەکان و هۆکاری جووڵانەوەیان دەگەڕێتەوە.
ئەو گۆاڕنکارییانەی کە لەبینیندا ڕوودەدەن وەک ئەوەوایە کەسیک چاویلەکەیەک لەچاوبکات و شتەکانی پێببینی، بەڵام دوای دەرکەوتنی تیورێکی نوێ چاویلکەیەکیتر لەچاودەکا و شتی جیاوازی پێدەبینی. بەمجۆرە زاناکان گرفت و مەتەڵی نوێ دەبینین. ئەو گۆڕانکارییانە لەپاراهەمیشەەکاندا ڕوودەدەن کە زاناکان لەژێریدا کاری زانستی خویان ئەنجامدەدا.. بۆیە پاراهەمیشەە نوێکەیش دووچاری گۆڕانکاری دەبیتەوە. کەواتە شۆڕشی زانستی لە ڕۆانگەی توماس کونەوە بریتییەلەو گۆڕانکارییانەی لە بینین و تێڕوانینی زاناکاندا بەرانبەر بە جیهان ڕوودەدەن، لەهەمانکاتدا لابردنی سیستەمی پێشووترە کە لەڕێگایەوە زاناکان تەماشای جیهانیان پێدەکرت بەنموونە ئەو کەسەی لە چوارچێوەی تیوری میکانیکای کلاسیکی بیردەکاتەوە، ئەوە جیهان لەفۆرمیکدا دەبینێ کە زۆر جیاوازە لەوکەسەی کە جیهان لە چوارچێوەی تیوری ڕێژەییدا دەبینێ گەر ئەو دوو تیورە وەک دوو چاویلکەی جیاواز وەرگرین یەکێکیان ڕەنگی سەوزو ئەویتریان ڕەنگی سوور بێ، ئەوا زاناکان دوو جیهانی جیاواز دەبینین کە بۆخۆی لەئەسڵدا یەک جیهانە. جارێک جیهانیکی سەوز دەبینین و جارێکیتر جیهانیکی سوور.
ئەمە جیاوازییە بۆ بوونی دوو پاراهەمیشەی زانستی دەگەڕێتەوە کە لەیەککاتدا باس لە بابەتێک دەکەن. لێرەدا کون کۆکە لەگەڵ هانسون دەربارەی واتای تەماشاکردنی زاناکان بۆ جیهان، چونکە دوو تەماشاکەر هەمانشت نابینن، لەبەرئەوەی لەهەمان پێدراوەوە ناڕواننە بابەتی تەماشاکراو، هەرچەندە ئەوان بەئاگان لەڕووی تەماشاکردنیانەوە بۆ هەمانشت و بابەتی تەماشاکراو.
لای هانسون تێگەی بینین دوو واتای هەیە، واتای یەکەم بریتییەلە تەماشاکردنی زاناکان بۆ هەمانشت شتەکە وەکو خوی کە هەیە بە تومارکردنی زانیارییەکان بێ ئەوەی خودی زاناکە هیچ ڕۆڵێکی هەبێ لەو تۆمارکردنە، هانسون بەمجۆرە تەماشاکردنە دەڵیت: تەماشاکردنی بێلایەن. بەڵام واتای دووەمی تەماشاکردن بریتییەلەوەی کە خودی زاناکان ڕۆڵی تەواو دەبینین لە تومارکردنی زانیاری دەبارەی شتەکان.. بۆیە لێرەدا زاناکان هەمانشت وەکو خۆی نابینن بەڵکوو ئەوەی هەیە بریتییەلە تێڕامان و بۆچوون و ڕاڤەی خۆیان دەربارەی دیاردەکان. هانسون بەمجۆرە تەماشاکردنە دەڵیت: تێڕامان. لێرەدا هانسون کۆکە لەگەڵ کون دەربارەی ئەوەی کە زاناکان لەدوای شۆڕشەوە هەمانشت نابینن، بەڵکوو ئەوەی دەیبینن شتێکیترە، کەواتە بە بۆچوونی هەریەک لە هانسون و کون ئێمە دەتوانین بگەینە پێدراوی زانستی کە تیوری زانستی نوێی لەسەر بونیادبنێین بەنموونە کیبلەر و تیکوبراهی لەهەمان پێدراوەوە دەستیان بە توێژینەوە نەکرد، هەروەها هەمان پڕۆسەی تەماشاکردنیان ئەنجامنەدا و هەمانشتیان نەبینی، چونکە زاناکان بە بۆچوونی کون کاتێ لە پاراهەمیشەی جیاوازەوە کارەکانیان ڕادەپەڕێنن ئەوا شتی جیاوازیش دەبینن با لەهەمان خاڵ و ئاڕاستەوە تەماشابکەن.
بۆیە هانسون جەخت لەودەکاتەوە کە زاناکان شتی جیاواز دەبینن، ئەو پێیوایە کە دۆخی هەریەک لە (کیبلەر و تیکوبراهی) بەنیسبەت خۆرەوە وەک دۆخی ئێمە وایە بەنیسبەت ئەم فۆرمەوە کاتێ باڵندەیەک دەبینم، ئەوا تۆ ئاسکیک دەبینی، کەواتە جیاوازی پاراهەمیشە هۆکارە بۆ بینینی شتی جیاواز، ئەمەش پەیوەندی بەلایەنی زانستی و کۆمەڵایەتی و ئایدۆلۆژی هەریەک لەزاناکانەوە هەیە بەنموونە کەسێک وەک پاراهەمیشەی مارکسیزم بیربکاتەوە ئەوا کومەڵگا لای ئەو لەناکۆکیدایە، بەڵام کەسێکیتر وەک پاراهەمیشەی سەرمایاداری بیربکاتەوە ئەوا کۆمەڵگا لە دۆخێکی جیاوازتر دەبینێ بە لەهەمانکاتدا بڕواننە کۆمەڵگا. پێویستە لەسەر زاناکان لەدوای هەموو ئەو گۆڕانکارییانە سەرجەم شتە نوێیەکان و تیڕوانینەکان و پڕۆسەکانی ڕاهێنانی زانستی پەسەندبکەن، هەروەها دەبێ زاناکان شوینپێی پاراهەمیشەی نوێ کەون بۆ ئەوەی وەک ئەندامێکی ئەو جیهانە نوێیە قبوڵبکرێن بەتایبەتی دوای شۆڕشە زانستییەکە.
لێرەوە گرنگی گۆڕانکارییەکانی بواری بینین لە نموونەکانی توماس کوندا دەردەکەوێ بەنموونە دۆزینەوەی زانای گەردووناسی هیرشیل بۆ کەوکەبی ئۆرانۆس باشترین دۆخە بۆ گۆڕانکاری بینینی لەبواری تیوری زانستیدا. لێرەدا کون ڕوونکردنەوەی زیاتر دەخاتەڕوو دەربارەی چۆنیەتی ئەو دۆزینەوەیە. کون دەڵیت: لەنێوان ساڵانی 1690 بۆ 1781 لە 17 دەرفەتی گونجاودا، ژمارەیەک لە زانایانی گەردوونناسی لەنێوانیاندا هەندێ تەماشاکەری بەناوبانگی ئەوروپی تێدابوو، لە شوێنەکانی خۆیدا هەمان ئەو ئەستیرەیان بینیبوو کە ئێستا ناوی ئۆرانۆسی لێنراوە، بەڵام لەلایەن یەکێک لە چاکترێن تەماشاکەرەکانەوە لە چوار شەوەی بەدوایەکدا هەمان کەوکەبی بینیبوو، هەروەها هیرشیل دوای 12 ساڵ لەڕێگای تیلسکۆپەوە هەمانشتی بینیبوو. دوای ماندووبوونێکی زۆر لەگەڕان هیرشیل کلکەداریکی بینیبوو، دوای چەند مانگیک لاکسل ئاماژەی بۆئەوەکرد ڕەنگە خولگەکانی ئەو کلکەدارە هینی کەوکەبێ بێت، کاتێ ئەو پێشنیارەی پەسەندکرد، ژمارەیەکی کەم لە ئەستێرە و زیاتر لە یەک کەوکەب لە جیهانی زانایانی گەردونناسیدا هەبووە. ئەو جەستەیی بۆ زیاتر لە یەک سەدە بینرابوو، ئەوا لە ساڵی 1781 بەڕێگای جیاواز بینراوبو.
کەواتە دەتوانین بڵێین شۆڕشەکان بریتینلە گۆڕانکاری لەبواری بینیندا کە زانا واهەستدەکا شتی جیاواز و نوێ دەبینین و لە جیهانی جیاواز ژیان بەسەردەبن. نموونەی ئەوان وەک کەسێک وایە لەیەککاتدا لە کۆمەڵێ کاری جیاوازدا بەتوانایە.. بۆیە هەست بەوەدەکا کە لەچەند جیهانی جیاوازدا بژێیت بەنیسبەت کارە جیاوازەکانەوە.. بۆیە کاتێ مرۆڤەکان تەماشای شتێک یان دیمەنێک دەکەن و دواجار دەگەڕێنەوە بۆ جارێکیتر تەماشادەکەنەوە، شتی نوێ دەبیننەوە.. بۆیە هەست بەوەدەکەن کە لە جیهانی جیاوازدا دەژێن. لێرەدا دەبینین میژوونووسی شارستانییەت توماس بری دەبارەی کێبرکێی نێوان دوو تیوری زانستی دەڵێت: هەموو بابەتەکە تەنها بابەتی تەماشاکردنە، ئێمە لەئیستادا ئەو گرفتەی ڕووبەڕوومان بووەتەوە تیڕوانینێکی پەسەندکراومان نییە.. بۆیە نە تیڕوانینە کۆنەکان ڕۆڵی خویان بەباشی ئەنجامداوە، نە ئێمە فێری تیورە نۆێیەکە بووینە. بەمجۆرە هەڵبژاردنی تیورێکی چاک لەنێوان تیورەکان، هەڵبژاردنێکی خودییە نەک پێوانەیی، بۆیە تێگەێشتنێکی خودیش بۆ زانست هەیە نەک بابەتی.
لێرەدا ئەوەی زاڵدەبی لەکۆتاییدا بەسەر زاناکانەوە ڕێژەی زانیاری و باگڕاوەندی ئایدیالۆژی و سیاسی و ئایینییە کاتێ تیورێک لە تیورەکان هەڵدەبژێرن، ئەم دۆخەیە کون ناویناوە سەرهەڵدانی ناکۆکی نێوان زاناکان.. بۆیە ئێمە بەئاسانی ناتوانین دەستبەرداری تیورێک بین کە بەشێک زۆری کەسایەتی ئێمەی پێکهێناوە، بەردەوام بەرگری لە تیورەکە دەکەێن لەبەرانبەر تیورە نوێیەکەدا. ئەمەیە وا لە زاناکان دەکات هەست بەوەبکەن کە لە جیهانی جیاوازدە دەژێن بەنموونە کون باس لەوەدەکا، هەندی پێیانوایە گەردوون تەختە پشتبەستن بە تیورە کۆنەکان، هەندێکیتر پێیانوایە گەردوون چەماوەیە بەپیێ تیوری ڕێژەیی ئینشتاین، هەموو ئەمکارانە لە جیهانە جیاوازەکاندا یەکن.کەواتە فاکتەری خودی لەبواری تیورە زانستییەکاندا ڕۆڵی گرنگی هەیە لەگۆڕانکارییەکاندا.. بۆیە کون دەڵیت: کەسانی وەک (گالیلو و دیکارت) لە چوارچیوەی فەلسەفەی ئەریستۆدا ڕاهێنانیکردووە، بەڵام لەڕێگای داهێنانی میتودی نوێیەوە خوێندنەوەی جیاوازین بۆ دەقەکان کردووە کە بەهۆیەوە بناغەی میکانیکایان لە سەدەی 17 وەسفکردووە، ئەو گۆڕانکایریانەی لە فیزیای ئەریستۆدا ڕوویاندا بە پلە یەک بۆ گۆڕان لە تیڕوانینی ئەواندا بۆ سرووشت دەگەڕێتەوە، کە جۆرێکی جیاواز لە وزەی هزرین لەخۆدەگری بە بۆچوونی هربرت باترفیلد..
بۆیە وەرچەرخانەکە بریتینییەلە داڕشتنەوە و پێداچوونەوە بە فیزیای کون، بەڵکوو بریتییەلە هەڵگەڕانەوە لەبینیندا کە پێدەوترێ بینینی گەشتاڵتی.. بەڵگە بۆئەمە بوونی بیرۆکە و بۆچوونی نوێیە لە تیورە نوێیەکاندا کە پێشتر لە تیورە کۆنەکاندا باسینەکراوە. لێرەوەیە هەر گوڕانکارییەکی نوێ لە تیورە زانستییەکان کە ڕوودەدا، زاناکان ناچاردەکات کە ڕەفتار لەگەڵ دیاردە و شتی نوێیدا بکەن بەبێ ئەوەی هیچ ناکۆکییەک دروستببێ، چونکە زانایانی تیورە نوێیەکە لەدوای شۆڕشەکە، بەهیچجۆرێک ناکۆک نین لەگەڵ زانایانی تیورە کلاسیکییەکەدا، هۆکاری ئەمە لە ڕۆانگەی کونەوە بۆ زانیاری زاناکان دەگەڕێتەوە، زانینی زانایانی تیورە کلاسیکییەکە تایبەتە بە کات و زەمانی خویان.. بۆیە جیاوازە لەگەڵ زانینی تیورە نوێیەکەدا، بەنموونە ئەو دیاردانەی تیوری کوانتوم باسیانکردووە پێش سەدەی بیست نەزانراو بوون. لێرەدا هەندێ لەوشۆڕشە زانستییانە دەخەێنەڕوو کە لەبوارە جیاجیاکاندا ڕوویانداوە: 1. کۆی ئەو پێشکەوتنانەی لە زانستە جۆراوجۆرەکان ڕوویانداوە پێیدەوترێ شۆڕشی زانستی بەنموونە لەبواری گەردوونناسی، گۆڕینی سەنتەری گەردوون یان زەوی سەنتەرە بە مەزنترین وەرچەرخان لە میژووی زانستدا دانراوە. توماس کون لە پەرتووکی شۆڕشی کوبرنیکوسیدا بەوردی باسیکردووە. 2. دەرکەوتنی میکانیکا لە فیزیای نوییدا گرنگی تایبەتی هەیە لە میژووی شۆڕشی زانستیدا، ئەوەی ڕۆڵی لەم شۆڕشەدا بینیوە کارەکانی گالیلو بووە. 3. هەوڵ و توێژینەوەکان نیوتن لەبواری میکانیکادا، شۆڕشیکی لەبواری البسریات بەرجەستەکرد، بەتایبەت خوێندنەوەکانی بۆ تیشک. 4. لە بواری کیمیادا لەگەڵ کارەکانی ڕوبرت بویل شۆڕشی زانستی بەرپابوو. 5. شۆڕشی زانستی بواری زانستی بیۆلۆجی، کۆمەڵی توێژینەوە و خوێندنەوە دەربارەی ئەم زانستە هەیە لەوانە کارەکانی جاکوبس و ڕوجیر عیسا و ئارنست مایر لە زانکۆی هارڤارد. [1]