ناونیشانی بابەت: ئەو خۆراکانەی دەبنە هۆی غازاتی زۆر
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
غازاتی زۆر هۆکاری زۆرە و ڕەنگە نیشانەی بوونی کێشەیەکی تەندرووستی بێت؛ بەڵام کۆمەڵێک خواردن دەبنە هۆی زیادبوونی غازات، کۆمەڵێکی تر یارمەتی نەهێشتنی غازات یا کەمکردنەوەیان دەدەن.
$ئەو خۆراکانەی دەبنەهۆی غازاتی زۆر:$
1- پاقلەمەنیەکان؛ پاقلە و نیسک و نۆک و فاسۆلیا؛ بۆ ڕزگار بوون لە غازات پێویستە پێش لێنان چەند کاتژمێرێک بخرێنە ناو ئاو.
2- شیر و بەرهەمەکانی: لەو کەسانەدا کە کێشەی هەرس نەکردنی لاکتۆزیان هەیە بەهۆی کەمی ئەنزیمی لاکتەیز یان نەبوونی ئەنزیمەکەوە.
3- هەندێک سەوزە: وەک بڕۆکلی، کەلەرم.
4- پیاز و سیر، کاژۆ.
5- هەندێ میوە: هەڵووژە و قۆخ و سێو.
6- دانەوێڵەکان بە تایبەت ئاردی سپی، لە دانەوێڵەکان تەنیا برنج نابێتە هۆی زیاد بوونی غازات.
7- میوەی وشکراو، مێوژ، هەڵوژە.
8- بنێشت و ئەو شیرینانەی ماددەی سۆربتۆڵیان تێدایە کە بۆ شیرین کرد بەکاردێن.
9- خواردنەوە گازیەکان و بیرە.
ئەم خۆراکانە بێجگە لەو دوانەی ئەخیر سوودی تەندرووستیان زۆرە بۆیە پێویستە کەمتریان لێ بخۆرێت و مەرجیش نییە هەموو کەسێ بە خۆراکانە تووشی غازاتی زۆر ببێت.
$ئەو خۆراکانەی بۆ نەهێشتنی غازات باشن:$
1- خەیار، ترۆزی.
2- مۆز.
3- میوەی بایایا.
4- زەنجەبیل. [1]