ناونیشانی بابەت: گەنمەکوتاو؛ گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
گەنمەکوتاو یەکێکە لە خواردنە کوردەواریەکان بە تایبەت لە وەرزی زستان و کاتی سەرماو سۆڵە، لە هەمان کات دا کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی هەیە، سەرەتا گەنمەکوتاو بە جۆرێک لە دانەوێڵە تەواوەکان دادەنرێت کە هەمیشە جەغت لە سەر خواردنی دەکرێت.
$گرنگترین سوودە تەندرووستیەکانی گەنمەکوتاو:$
1- بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەڵامەت و پەتای وەرزی و ئەنفلۆنزا.
2- خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە و یارمەتی دانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرە لە خوێن دا.
3- زۆر بەسوودە بۆ کاتی ڕێجیم و دابەزاندنی کێش و ڕێگری کردن لە قەڵەو بوونەوە و زۆری کێش: چونکە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان و ئاو و مرۆڤ هەست بە تێری دەکات بە تایبەت ئەگەر نۆک و نیسک و بەهاراتی تێ کرا بێت.
4- بەهێز کردنی یادەوەری و کاراکردنی خانەکانی مێشک و کۆئەندامی دەمار.
5- چالاک کردنی کۆئەندامی هەرس و ڕێگە گرتن لە قەبزی.
6- خۆپاراستن لە کەمخوێنی و کەمی ماددەی ئاسن و چارەسەرکردنی.
7- یارمەتی خۆپاراستن لە نەخۆشیکانی دڵ و تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
8- خۆپاراستن لە هەندێک جۆری شێرپەنجە بە تایبەت شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات.
9- ڕێگری کردن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسک و کەم کردنەوەی نیشانەکانی.
10- پێدانی وزە بە جەستە و یارمەتی گەرمکردنەوەی جەستە. [1]