ناونیشانی بابەت: کۆلاجین؛ گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
کۆلاجین ئەو پێکهاتووەی بە ڕەمزی گەنجی و جوانی ڕوخسار و تەندرووستی ناسراوە و زۆربەی مرۆڤەکان بە تایبەت خانمان بە دوای دا دەگەڕێن لەڕێگەی دەرزی و گولاج و حەپ و گیراوەی جیاوازەوە، لە کاتێک دا بە شێوەیەکی سروستی دەتوانین لە ڕێگەی خواردنەوە دەستمان بکەوێت.
$باشترین ئەو خۆراکانەی دەوڵەمەندن بە کۆلاجین ئەمانەن:$
1- سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵی یەکان وەک بیبەری زەرد و گێزەر، سەوزەی سوور وەک تەماتە و بیبەری سوور.
2- میوە ڕەنگ پڕتەقاڵی یەکان وەک قەیسی و کاڵەک، مزرەمەنی یەکان وەک پرتەقاڵ و نارنج و لالەنگی، توو و تووتڕک، ئۆڤۆگادۆ.
3- سەوزە گەڵا تۆخەکان وێنەی مەعدەنووس و برۆکلی و سپێناخ.
4- پرۆتینەکان: گۆشتی بێ چەوری و پێست و ماسی: بە تایبەت ماسی سەلمۆن و تونە و سپێنەی هێلکە لەگەڵ پاقلەمەنی یەکان وەک فاسۆلیا و نۆک و ماش و نیسک.
5- کاژۆ و فستقی سوودانی.
هەروەها پێویستە لە خواردنی ئەو جۆرە خۆراکانە دوور کەوینەوە کە دەبنە هۆی زوو پیر بوونی پێست و چرچ ولۆچی دەم و چاو (یان کەمتریان بخوێن) کە گرنگترینیان ئەمانەن:
شەکر و ئەو خۆراکانەی شەکری درووستکراوی تێایە وەک ساردەمەنی و شیرینی و خوادنەوە گازیەکان و خواردنەوە وزەبەخشەکان.
خۆراکی ناو قوتوو وەک گۆشت و ماسی قوتوو؛ هەروەها گۆشتی ئامادەکراوی وەک هەمبەرگر و ستیک وکەنتاکی و باستڕمە.
بەکار نەهێنانی ڕۆنی ئاژەڵ و زەیتی موهەدرەجی ڕووەکی بۆ چێشت لێنان.
$هەندێک ڕێنمایی گرنگی تر:$
خواردنەوەی ئاو بە بڕی پێویست ڕۆژانە لەنێوان ژەمەکان: نزیکەی (%85) ی دەم و چاو لە ئاو پێک هاتووە.
ئەنجامدانی وەرزش بە شێوەیەکی بەردەوام: وەرزش دڵ چالاک ئەکات و خوێن زیاتر ئەچێت بۆ دەم و چاو و پێست و هەموو خانەکانی لەش.
زوو خەوتن و دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی: هۆرمۆنی گەشە کە بە هۆرمۆنی گەنجی ناسراوە یەک کاتژمێر دوای نووستن لە شەودا درووست دەبێت، بە پێچەوانەوە ئەگەر دوای کاتژمێر یانزەی شە و بە خەبەر بیت سترێس هۆمۆنەکان زیاتر دەڕێژرێن کە دەبنە هۆی زوو پیر بوونی پێست و چرچ ولۆچی دەم و چاو.
زوو هەستان و خواردنی نانی بەیانی لە کاتی خۆی دا: هۆرمۆنی گەشە و غودەی دەرەقی ئاستی چالاکیان بەیانی زۆر بەرزە. [1]