#مەسرور بارزانی# نیگەرانە لە جموجوڵەکانی هەردوو هێزی دژەتیرۆر و کۆماندۆی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، کە دوو هێزی تایبەتی ئەو حیزبەن بەم هۆیەوە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای دەسەڵاتی هێزە تایبەتەکانی یەکێتی نیشتمانی کردووەو دەیەوێت فەرمان لە ئەنجوومەنی ئاساییش وەربگرن. بەڵام سەرۆکایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەو داوایەی مەسرور بارزانییان ڕەتکردووەتەوە.
مەسرور بارزانی بەهۆی نیگەرانییەکانییەوە لەو دوو هێزە داوای دەسەڵاتەکانی کردوون، بەوەی دەبێت ئەو هێزانە لە ئەنجوومەنی ئاساییش فەرمان وەربگرن، نەک لە شوێنی تر.
مەسرور بارزانی دەیەوێت کارەکانی ئەنجوومەنی ئاساییشی نیشتمانی هەرێمی کوردستان بە تەواوی ڕێکبخاتەوە و لەو ڕێگەیەشەوە تەواوی هێزەکانی سەر بە ئەنجوومەنەکە لە خۆیەوە دەسەڵات وەربگرن، نەک لایەنی تر. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 473 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!