سپی سپی پەریخان
دایمگەڕی دیوەخان
مەبەست لە کاغەزی سپی تیانووسینە، سپی سپی پەریخان، واتە کاغەز کە لە سپێتیدا بە پەری ئاسمان چووێنراوە، دایمگەڕی دیوەخان، واتە: لە دیوەخانی میر و بەگزادەکانی کوردەواردا بوونی هەبووە، هۆنراوە و شانامەیان تێدا تۆمارکردووە. وەڵام (کاغەزی سپی) .[1]