ناونیشانی بابەت: ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی شیردەر تەندرووستە؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
چا یەکێکە لە خواردنەوە باوەکانی کومەڵگای کوردی کە دەگمەنە ڕۆژانە نەخورێنەوە؛ بەڵام زۆر خواردنەوەی چا لە خانمانی شیردەر کۆمەڵێک زیانی هەیە بۆ مناڵەکەی و دەبێتە هۆی دەرکەوتنی کۆمەڵێک نیشانە کە گرنگترینیان ئەمانەن:
1- گرژبوونی گەددە و پێچی ناو سک و کۆلیک و غازات
2- زیاد بوونی لێدانی دڵی مناڵەکە
3- تێک چوونی خەو و کەم خەوی و شەونخوونی.
بڕی ڕێگە پێدراو بۆ خانمای شیردەر بریتییە لە یەک کووپ بۆ دوو کووپ ڕۆژانە و نابێت زیاتری لێ بخورێتەوە.
زیانەکانی چا دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ماددەی کافایین کە لە قاوە و نەستەلە و خواردنەوە گازیەکان دا هەیە و هەمان زیانیان هەیە.
$کۆمەڵێک ڕێنمایی گرنگ:$
1- باشترە تەنیا بەیانیان بخورێتەوە.
2- پێویستە دوای پێدانی شیر بە مناڵ بخورێتەوە.
3- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەمەنی بە بەردەوامی.
4- دوور کەوتنەوە لە خواردنی نەستەلە و خواردنەوەی قاوە و خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان.
5- وازهێنان لە خواردنەوەی چا کاتێک ئەو نیشانانە لە مناڵەکە دا دەرکەوتن.
6- پێویستە چای خەست نەخورێتەوە و بە ڕوونی بخورێتەوە. [1]