ناونیشانی بابەت: چۆن بەرگری لەشمان بەهێز بکەین؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$کۆمەڵێک ئامۆژگاری گرنگ بەهێز کردنی بەرگری لەش و گرنگترین ڕێنمیایەکان:$
بەرگری لەش مرۆڤ وێنەی هەموو کۆئەندامێکی جەستە له چەندین ئەندام و شانە و خانەی جیاواز پێک هاتووە کە بە شێوەیەکی هارمۆنی کار دەکەن و لە ژێر کاریگەی هۆرمۆن و باری دەرەوونی و جۆری خواردن و شێوازی ژیان و بوونی نەخۆشی درێژخایەن و کێشەی تەندرووستی دایە، هیچ خواردنێک یان میوەیەک یان گژوگیایەک یان دەرمانێک نییە بە تەنیا سیستمی بەرگری لەش بەهێز بکات.
$ڕێنمیایی و جۆرەکانی خۆراک:$
1- زۆر خواردنی سەوزە و میوە بە تایبەت:
- سەوزە گەڵاتۆخەکان: سپێناخ، بڕۆکلی، کەلەرم.
- گیزەر، پڕتەقاڵ، بیبەری کاڵەک، لالەنگی، قەیسی.
- لیمۆ، هەرمێ، بیبەری زەرد.
- کیوی، مزرە سێو، ڕێواس، هەڵوژەی سەوز.
- سیر، پیاز، کووزەڵە.
2- خواردنی هەنگوین و پاقلەمەنیەکان، ماسی، قارچک، دومەڵان. 0گوێز، بادام، فستق.
3- نەخواردنی شیرینی و شەکری سپی و ڤاست ڤوود و ئیندۆمی و خواردنی ئامادەکراو.
4- خواردنی برنجی بۆر و قاوەیی و ئاردی بۆر لە بری برنج و ئاری سپی.
5- وەرزش کردن ڕۆژانە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ڕۆژانە یان زیاتر.
6- دوور کەوتنەوە لە خواردنەوە گازی و کحولی وشەربەتی گیراوە و وزەبەخشەکان.
7- نووستن بۆ ماوەی (7 9 کاتژمێر) ڕۆژانە و دوور کەوتنەوە لە شەونخوونی و کەمخەوویی.
8- کەم کردنەوەی قەلەقی و دڵەڕاوکێ لە ڕێگە پەڕتووک خوێندنەوە، گوێ گرتن لە قورئانی پیرۆز، مۆزێک، یۆگا... هتد.
9- ڕۆژانە 1 کاتژمێر یان زیاتر بچیتە بەر هەتاو لەنێوان کاتژمێر دەی بەیانی بۆ چواری عەسر.
10- وەرگرتنی ڤیتامین دی و ڤیتامین سی و زنک لبە ڕێگای تەواووکەری خۆراکیەوە لەو کەسانەی کە کەمی ڤیتامین دی و سی و زینک یان هەیە. [1]