ناونیشانی بابەت: ئەگەر حەزت لە ئاو خواردنەوە نەبوو چی دەکەیت؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
$گرنگترین جێگرەوەکانی ئاو:$
1- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکانی شێوازی ژیانی تەندرووست بۆ خۆپاراستن لە کێشە تەندرووستیەکان و کۆنتڕۆڵ کردنی هەموو نەخۆشیەکان.
2- بەڵام کۆمەڵێک کەس هەن حەزیان لە ئاو خواردنەوە نییە یان لە مناڵیەوە فێر نەکروان؛ بۆ ئەو کەسانە پێویستە بڕی زیاتر لەم خواردنانە بخۆن:
$ئەو سەوزە و میوانەی دەوڵەمەندن بە ئاو بە تایبەت:$
ترۆزی، خەیار، کاهوو، کەلەرم، بڕۆکلی، سپێناخ، ڕێواس، کەرەوز، پونگە، کوزەڵە، قەرنابێت.
تەماتە، شووتی، شلیک، توو، تووتڕک، کاڵەک، هەرمێ، ترێ، قۆخ، مزرە سێو، سێو، مزرەمەنیەکان.
ماست.
شۆربای کەم جەورێ و کەم خوێ بە تایبەت شۆربای مریشک و قارچک.
شەربەتی فرێش.
چای گوڵە بەیبوون و زەنجەبیل و ئاوی لیمۆ و نەعنا.
شلەی فاسۆلیای سەوز و لۆبیا و کولەکە و بامیە. [1]