ناونیشانی بابەت: سیری خۆشکراو ئایا هەمان سوودەکانی سیری هەیە؟
ئامادەکردن: د. #کامەران ژاژڵەیی#
سیری خۆشکراو کۆمەڵێک لە سوودە تەندرووستیەکانی لە دەست ئەدات چونکە بەشێک لە ماددە دژەئۆکسانەکان و ڕیشاڵەکانی دەفەوتێت؛ هەروەها لە هەمان کات وێنەی هەموو خۆراکە خۆشکراوەکان کۆمەڵێک زیانی هەیە لە کاتی زۆر خواردنیان کە گرنگترنیان ئەمانەن:
1- ڕێژەیەکەی زۆر لە ماددەی سوودێومی تێدایە بەهۆی بوونی سرکە و خوێی چێشت کە ئەمەش ئەبێتە هۆی بەرز بوونەوەی فشار خوێن.
2- زیاد بوونی ئەگەری تووش بوون بە هەوکردن بە بەکتریا و کەڕوو ئەگەر بە باشی هەڵنەگیرێت.
3- زیان گەیاندن بە قۆڵۆن و زیاتر کردنی نیشانەی کۆنیشانەی گرژبوونی قۆڵۆن.
4- زیاتر بوونی ئاوسانی سک و مایەسیری.
5- زیان گەیاندن بە تەندرووستی جگەر.
بڕی ڕێگەپێدراو ڕۆژانە کەمتر لە (5 گم) نزیکەی سێ دەنک.
- باشترە سیر بە سرکەی سێو و بەهارات یان زەیتی زەیتوونی نەپاڵێوار خۆش بکرێت.
- سیری خۆشکراو لە کۆمەڵێک کارگە و هاوردەکراو زیانی زیاترە چونکە ڕەنگ و تام و بۆنی سناعی تێدا بەکار دێت لە پڕۆسەی درووست کردنی.
- تا سیری خۆشکراو کۆنتر بێت: سوودی کەمترە. [1]