ڕێز و دەست خۆشی بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێت ڕەسەنایەتی بگەڕێننەوە بۆ سرووشت و جوانی سەرچنار ئەو سەرچنارەی کە نەک تەنیا خە ڵکی شارە حەیاتەکە یادگاری جوانی لەگەڵدا هەبووە بەڵکوو ئەوەی ڕووی لەم شارە کرد بێت چەندین یادگاری جوانی لەگەڵ سەرچناردا هەبووە بۆیە پاراستنی ناو سرووشتەکەی ئەرکی هەموو لایەکمانه، دووبارە دەست خۆش بۆ هەموو بڕیارێکی جوان و بوێر بۆ گەڕاندنەوەی ڕەسەنایەتی جوانی داب و نەریتی بەرزی کوردەواری، خۆزگە لەگەڵ ئەمەشدا بیر لەوە دەکرایەوە کارێک بکرایە کە سەرچنار هیچ کات بێ ئاو نەبوایه، وابزانم کارێکی زۆرگرانیش نییه، دواتر سەرچنار بکرایەتە شوێنێکی گەشتیاری سەرنجڕاکێش بە شێوازێک تام و ڕەنگی کوردەواری پێوە بێت. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 552 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!