سەرۆکایەتیی شارەوانیی #سلێمانی# بڵاویکردەوە، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانی هەڵمەتێکیان لە فولکەی شاری سپی بۆ لابردنی زیادەڕەوییەکانی ئەو شەقامە ئەنجامداوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی شارەوانیی سلێمانی، بەشی لابردنی سەرپێچی و زیادەڕۆیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕۆژانی پشوو بەردەوامن لە کارەکانیان بە مەبەستی پاراستنی موڵکی گشتی و ڕێگری کردن لە زیادەڕەویی بۆ سەر موڵکی گشتی.
باسی لەوەشکردووە، تیمەکان ئەمڕۆ هەڵمەتێکیان ئەنجامدا لە فولکە شاری سپی بۆ لابردنی زیادەڕەوییەکانی ئەو شەقامە کە فرۆشیاران شەقام و شۆستەکانیان داگیرکرد بوو بۆ بەرژەوندیی خۆیان و مافی هاووڵاتییانیان پێشێل کرد بوو. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 557 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!